بزانە كەلووەكەت چ پەیامێكی بۆت هەیە
June 25, 2015
رەنگا و ڕەنگ
هەموو كارەكانت لە ماوەیەكدا جێبەجێ مەكە، چونكە تووشی ئاڵۆزی و سەر لێشێوازی دەبیتەوە، چاكترە یەكە بە یەكەیان بەڕێ بكەی، ئەوەندە بیر لە كەسێك مەكەوە كە ئەو گرنگیت پێت نادات، ئاواتێك لە دڵتە لەم ماوەیە بۆت دەبێـت، رێگەی داهاتووش خۆش و بەختەوەرە.
گا
كاتێك هەست بە ئازاری كەسی دیكە ناكەیت، نابێ گلەیی لێی بكەی كە لێتەوە دوورە، ئەو كەسەی لە دڵتە ماوەیەكە كێشەتان بۆ دروست بووە، بڕیارەكانت قوڕسە و دەبێ بەر لەوەی جێبەجێیان بكەیت پێویستە بیری لێی بكەیتەوە، دڵت كراوە و ژیرانە بیر بكەوە.
دووانە
شێوازی رەفتارت گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، چەند كەسێكی نزیكت دەیانەوێ رێگەی داهاتووت بۆت بدۆزننەوە، هەمیشە بیر لە داهاتووت بكەوە و رێگەی كەسانێك مەدە كە لە هەست و دڵت تێناگەن بچنە ناو كاروباری خۆتەوە، كەسێك دەیەوێ لێت نزیك بێتەوە.
قرژاڵ
خەریكە ماوەیەكە كۆنتڕۆڵت لە دەست دەدەیت و لە ئامانجەكانت دوور دەكەویتەوە، بە وریایی چاودێری دەوروبەرت بكە و ئەو كاتە گونجاوە تا كارەكانت جێبەجێ بكەیت و لە داهاتووت مەترسە، لەم گرفتەی ئێستات پێویستە بە راوێژی كەسێكی نزیكە و تا بۆت چارەسەر بكات.
شێر
هەنگاوەكانت پاشەكشەیان كردووە، بە تایبەت لەو ئەركانەی پێت دەسپێردرێن، چونكە ماوەیەكە ئەوەندە بیر لە كەسێك دەكەیتەوە و ئەوەندە بە قوڵی لە كێشەكان مەڕوانە و بڕیاری خۆت بدە، هەست بە دڵتەنگی دەكەیت و ئەوەش كاتییە و لەم ماوەیە نامێنێت.
گوڵەگەنم
هۆكاری زۆر هەن كە وات لێ بكەن پەشیمان بیتەوە لەو هەنگاوانەی لەم ماوەیە بۆ ئەو كەسەت كرد، چونكە گرنگی بە كارەكانت نەدا و دەویست كۆنترۆڵت بكات، بیركردنەوە لە رابردوو چ سوودێكی نییە بۆت و دەبێ كارەكانی ئێستا و داهاتووت رێكبكەیت و هەنگاویان بۆ بهاوێژی.
تەرازوو
هەندێ لەو كارانەی كردووتە، بۆتە جێگەی پەشیمانیت، چونكە كەسی بەرامبەرت بە گرنگی لە هەست و سۆزت ناڕوانێت، باشترە ماوەیەك دوور بكەوننەوە و رێگەی نەدەی ئەوەندە دەست لە كاروباری خۆت وەربدات، كاتێكی خۆشی و بەختەوەری لە رێگەیە بیر لە كێشەكانی پێشوو مەكەوە.
دووپشك
ماوەیەكە دەتەوێ بڕیارێكی گرنگ بە ژیانت بدەیت، بەڵام دوو دڵی و نازانی چۆن جێبەجێ بكەیت، باشتر بیر بكەوە و بزانە ئەو بڕیارە داهاتووی چ دەبێت، كەسێكی ژیر و لێهاتووی، بەڵام هەست دەكەیت بەختت نییە و رێگاكانت لێ گیراوە، پێویستیت بە هەوڵدانە تا بە ئامانجەكان بگەیت.
كەوان
هەستەكانت ناسكەو پێویستە كەسێك هەبێ لێیان تێبگات و چونكە هەندێ جار سەر لە خۆت دەشێوێنیت و لە هەستەكانی خۆشت ناگەیت، بیرۆكەی ئەو كارەی ئێستات بۆ ئەو كەسە، سەركەوتوو دەبێت و دەبێتە جێگەی خۆشحاڵی كەسی بەرامبەر، زیرەك بە لە مامەڵەكردنت لەگەڵ كەسانی دەوروبەر.
گیسك
بە مەزەندەی خۆت داهاتووت بەرەو خراپی و شپڕزەیی دەچێ، بەڵام لەوە هەڵەیت و چونكە بەرەو ساتە بەختێكی باش رێگە دەگری، پێویستە هەنگاوەكانت لەلایەن خۆتەوە دەست پێبكات و رێگەی كەس مەدە یاری بە هەستت بكات، كەسێك دەیەوێ لە دڵـت نزیك بێتەوە و گونجاویش نییە بۆت.
گۆزە
پێشبینی ئەنجامی كارەكانت مەكە بەر لەوەی دەست بە هەنگاوەكانت بكەیت، چونكە وا هەست دەكەیت هەنگاوەكانت داهاتوویان دیار نییە، باشترە چاوەڕێ بكەیت و سەبرت هەبێت، كاروباری ژیانت ئاڵۆزە و دەبێ رێكیان بكەیتەوە، لە بواری هەستەوە لە كەسێك نزیك دەبیتەوە لە داهاتوودا.
نەهەنگ
بڕیارەكانت پێویستیان بە بیر كردنەوە هەیە، لە خۆتەوە كارێك مەكە كە شارەزاییت تێدا نییە، ئەو هەڵەیەی رابردووت وانەیەكە تا دووبارەی نەكەیتەوە، نهێنی كەسانی دیكە بپارێزە و لە هەستەكانیان بگە، داهاتووی كارەكانت بەرەو باشی دەچێت و لە دڵەوە كەسێكی هەست ناسك و لە رووخسارەوە پێوەت دیار نییە.
