تابلۆیەكی پڕ مانای وێنەكێشی نەمساوی (هانز زاچشكا)یە، كە لە ساڵی 1859 لە دایك بووە، خوێندنی لە ئاكادیمیای هونەرەجوانەكانی نەمسا لە ساڵی (1877) تەواو كردووە، دواتر بۆتە یەكێك لە وێنەكێشە گەورەكانی ئەو وڵاتە، تا لە ساڵی (1885) بە تابلۆی (گەڕان بە دوای خۆشەویستی) دەنگی دایەوە و بووە بەناوبانگترین وێنەكێشەكانی ئەو وڵاتە، لەم تابلۆیەدا، باس لە ئافرەتێك دەكات، كە داوا لە فریشتەی خۆشەویستی دەكات، تا خۆشەویستەكەی بۆ بدۆزێتەوە و بزانێت لە كوێیە، تابلۆیەكە بە جوانی و رەنگی هێمن و رۆمانسی كێشراوە، رەنگەكانیش بە یەكسانی لەسەر تابلۆكەدا دابەش كراون.