سەرمێز و ناندینی ژووری چێشت !

سەرمێز و ناندینی ژووری چێشت !
لە دوای عەسرەوە، هەموو ماڵێك خەریكی ئامادەكردن و چێ كردنی چەندین خواردنی خۆش و بە تامن، هەر یەكە جۆرە چێشت و خواردن و خواردنەیەوەك لەسەر سفرەی خوانیان دادەنێن، تا لەكاتی بەرەبانگدا رۆژوویان بشكێینن و خواردنی دەستی خانمەكانیان نۆش بكەن، لە شێوازی دانیشتنی سەر مێز وناندیندا، هەر یەكە بە شێوازێكە، زیاتریش هەیە لەسەر زەوی دادەنیشن و ئەوانی دیكەش لەسەر مێزەوە، پسپۆرانی خواردن دەڵێن : خواردن لەسەر مێزدا، تەندرووستیتر و چاكترە لەوەی دانیشتن بەسەر زەوییەوە بێت، چونكە كاتێك مرۆڤ لەسەر مێز دەبێت، لەش و لاری زیاتر هەڵدەكشێت و ئیدی ئەزیەتی گەدە و ئەندامانی هەرەسی نادات، بەڵام كاتێك لەسەر زەوی دەبیت، هەموو لەش و لارت دەكەوێتە سەر بەشی ناوەڕاستی جەستە، بۆیە پاڵپەستۆ لەسەر گەدە و زگ دروست دەكات، بۆ چارەسەری ئەو گرفتە، خانمان دەتوانن خواردنەكیان لەسەر مێز ئامادە بكەن، بۆ ئەوانەش كە خولیای دانیشتنی سەر زەوی بوون، دەتوانن لەسەر مێزەوە خواردنەكانیان نۆش بكەن و ئینجا دەزانن چ جیاوازییەكی هەیە، هەر بۆیە تا دیكۆری ژووری چێشتت جوانتر بێت، دەتوانی یەكێك لە مێزەكانی لاكێشە، یان بازنەیی لە ژووری چێشتت دابنێت، كە واباشە مێزەكە لە ناوەڕاستی ژووری چێشت بێت، یان دەتوانی ژوورێك یان لە هۆڵی نزیك لە ژووری چێشت دایبنێت و خواردنی لەسەردا نۆش بكەن.
Top