وەك بانگەشەیەك تا هەموو بەیانیان هێلكە بخورێت، لەلایەن وێنەكێش و هونەرمەندێكی هۆڵەندی بە ناوی (هینك هۆفسترا)، هەڵساوە بە ئەنجامدانی بیرۆكەیەكی ناوازە و سەیر، كارەكەی بریتیی بوو لە دانانی كۆمەڵێك وێنەی پەیكەری هێلكە، كە شێوەی هێلكەكە لەو كاتەیە كە تازە لەناو رۆن كرابێت، هێلەكەكانیش نزیكەی (8) هێلكە دەبوون، هەریەكەیان (7) مەتر و نیو دەبوون، ئەو پەیكەركێشە هێلكەكانی لە ناوەڕاستی گۆڕەپانی (ویلهیلمینا سكوایر) دانابوو، تاوەكو هەموو كەسێك بیبینێت و سەیریان بكات و حەزی بچێتە هێلكە و رۆن، تەنانەت هێلكەكە لە دووری كیلۆمەترەوە دەبینران، چونكە هاوشێوەی هێلكەی دروست كردبوون كە لە زەردێنە لە ناوەڕاست و سپییەكەش لە دەوروبەری زەردێنەكەوە بوون.