قەبارەی خۆر ئەوەندە گەورەیە، كە دەتوانین هەزارەها گۆی زەوی بخرێتە ناوی و جێگەی ببێتەوە. ئەوەی پێشبینی دەكرێت كە كێشی گۆی زەوی بگاتە (60،000،000،000،000) كیلۆ گرام، رێژەی (99) لە كۆمەڵەی خۆر داگیر دەكات، پلەی گەرمی ناو خۆر دەگاتە (5500) پلەی گەرمی، ئەو رووناكییەی بۆمان دێ، لە زنجیرە تەقینەوەكانی ناو خۆر دروست دەبێت، كە هەر چركەیەكی هێزی خۆر دەگاتە (100) ملیار تەن لە تی ئێن تی، بۆ یەكەمین جار زانایی یۆنانی (ئەرسستارگۆس سامۆس) باسی خۆری كردووە و شیكردۆتەوە، خۆر نزیكەی (93) ملیۆن میل لە زەوییەوە دوورە، كە تیشكی خۆر بە خێرایی (8) خولەك پێمان دەگات، ئەگەر بمانەوێت گەشتێك بكەین بەرەو خۆر، نزیكەی (26) ساڵمان پێدەچێت.