هەر ئێكسسوارێك لەلای كچان و خانمان جێگەی بایەخ و جوانییە، چونكە هەر یەكە بۆ كات و ساتی خۆی بەكاردەهێنرێن، هەمووشیان دەبنە كەرەستەیەكی سەرەكی لەگەڵ جل و بەرگدا، بە تایبەت ئەوانەی دیارن و جێگەی جوانی دەست و مەچەكت دەبن، چەندین خشڵ و ئێكسسواری هەمە چەشن هەن، كە لە دەست و مەچەك دەكرێن، لەوانە: بازن، مەچەكبەند، دەستبەند، ئێكسسواری پلاستیك، هەموو ئەوانە لە دەستی خانمان و كچان جوان و رەنگین دەبن. هەندێ لە كچان حەز بە بازنی گەورە ناكەن، تەنانەت حەزیان بە ئێكسسوارە تا لە دەستیان بێت، ئەوەتا چەندین ئێكسسواری دەستبەندی بچووك و گەورە هەن، هەندێكیان لە پلاستیكە و هەندێكی دیكەش لە قوماش و هەندێكی دیكەیان لە قایش و پێستە، هەر یەكە بە نەخش و رەنگ و دیزانێك رازاوەتەوە، لە دەست و مەچەكیشەوە جوانتر دەبن، لەو وەرزەشدا، زیاتر جلی قۆڵ كورت لەبەر دەكرێن، بۆیە ئەگەر دەستبەندێك، یان مەچەكبەندێكی لەگەڵدا لە دەست بكرێ، زیاتر جوانتر و سەرنجڕاكێشتر دەبن.