بزانە كەلووەكەت چ پەیامێكی بۆت هەیە

بزانە كەلووەكەت چ پەیامێكی بۆت هەیە
كاوڕ
هاوكاری كەسانی نزیكت، بۆ تۆ سامانێكە و قبوڵی بكە، هەندێ كات لە خۆبایی دەبیت و ئەوەش بە خراپە بۆت دەگەڕێتەوە، شێوازی بەڕێ كردنی كارەكانت بەرەو باشتر دەچێ و لەگەڵ هەنگاوەكانت بە، كەسێك چاودێرێت دەكات و دەیەوێت دڵت بۆخۆی رابكێشێت.

گا
لەم كاتەوە تا هەفتەی داهاتوو، بە كێشەیەكەوە سەرقاڵ دەبیت و بێزارت دەكات، یارمەتی دانی ئەو كەسەی لە دڵـتە، لە داهاتوودا بە چاكە بۆت دەگەڕێتەوە، هەمیشە بیر لە رابردووت مەكەوە و چونكە ئەوانەی رۆیشتن وازیان لێ بهێنە، دوو دڵی لە ژیانت و متمانەت بگەڕێنەوە.

دووانە
ئەركەكانت ئاسان بكە و ئەوەندە بیر لە داهاتوو مەكەوە، ئەو كارەی لە بن دەستە، بەرەو خراپە دەڕوات، واچاكە وازی لێ بهێنیت و ماوەیەكی دیكە هەوڵی بۆ بدەیتەوە، شێوازی مامەڵەكردنت توندە و كاتێك بەڵێن بە كەسێك دەدەیت، جێبەجێ بكە و فەرامۆشی مەكە.

قرژاڵ
لە بڕیارەكانت پەشیمانیت پێوە دیارە، ناكرێ بیر لە كارێك بكەیتەوە و دواتر فەرامۆشی بكەیت، دیسانەوە بڕیارەكانت بە جوانی بدە و ئەوەی هاتە پێشت بە دڵێكی گەورەوە وەریبگرە، ئەو ناكۆكییەی نێوان خۆت و كەسی خۆشەویستت بە دانیشتن و گفتوگۆ چارەسەر دەبێ.

شێر
هەر كارێك دەكەیت سەربەستی، بەڵام دەبێ ئەنجامەكانیشی قبوڵ بكەیت، كەسێك زۆر ئامۆژگاریت دەكات و تۆش بیرۆكەكانی ئەوت بە دڵ نییە، بۆ بەرژەوەندی تۆیە كاتێك وات بۆت دەكات، ئەو كێشەیەی ماوەیەكە بەرۆكت بەرنادات، بەم نزیكانە چارەسەر دەبێ.

گوڵەگەم
تا ئەو كاتەی كارێك ئەنجام دەدەیت، زۆر خەمی پێوە دەخۆی، ئاخۆ دەبێ سەربگرێ یان بۆت نەبێ، پێویست بەو دوو دڵیە ناكات، بڕیار لەسەر ژیانت بدە وچونكە ئێستا نازانی كامە رێگا هەڵبژێریت، پێویستیت بە هاوكاری ئەو كەسەیە كە لە دڵتە تا چارەسەرت بۆت بدۆزێتەوە.

تەرازوو
پێشبینی كارەكانت مەكە و لەگەڵ ئەنجامەكان رێگەت بگرە، ئەو هەوڵەت داوە بۆ ئەو كارەی ئێستات، باشترە بۆ ماوەیەكی دیكە دوای بخەی، هەر بیرۆكەیەكت بۆت هات، مەرج نییە جێبەجێ بكەیت، دەتوانی بۆ ماوەیەك لە كەسە نزیكەكانت نزیكتر بیتەوە و تا ئەنجامی پەیوەندییەكانت بزانیت.

دووپشك
كاتێك كەسێك نهێنییەك لەلات باس دەكات، چاكترە بیپاریزیت و بە كەسی دیكەی نەڵێت، چونكە قسە بۆ خاوەن نهێنی دەگەڕێتەوە، كە كێشەت دەبێ، ئەوەندە خۆت ئازار مەدە و هێمن بە، چونكە كێشەكان چارەسەریان هەیە، ئەگەر تۆش هەوڵی چارەسەری بدەیت زووتر چاك دەبن.

كەوان
قسەی كەسانی دیكە وەربگرە و ئەگەر بیرۆكەی ئەوانیشت پێت باش نەبوو، تەنیا گوێگر بە، ئەو كەسەی ماوەیەكە بێزارت دەكات، لە داهاتوو دەبێتە دۆستێكی نزیكت، هەر كاتێك پێویستیت بە یارمەتی دەبێت، سەرەتا لە كەسانی نزیكت داوا بكە، دواتر لە هاوڕێ دوورت.

گیسك
ئەو كاتەی بێزاری دەتگرێت، پێویستە ناكات كەسانی دەوروبەرت هەستت پێبكەن، وادەزانن گرفتی خۆت هەیە و بۆیە بیزارت دەكەن لەگەڵ قسە و چی بووە، ئەو ئاواتەی لە دڵتە ئێستا كاتی خۆیەتی كە ساڵانێكە دەتەوێ جێبەجێ بكەیت، كەسێكت بە دڵە و لێت دوورە و لەم ماوەیە نزیك دەبن.

گۆزە
رێگری لە رێرەوەی كارەكانت مەكە، بە تایبەت ئەوانەی لە دەستە خۆت نین، كەسێك دەیەوێ نیازێكت بۆت دەربكات، تۆش رێگەی نادەی، هەمیشە بیرت لە لای ئێستات بێت و پەلە مەكە بۆ داهاتوو، ئەو گرفتەی رابردووت زیانی پێتگەیاند و لە بیری بكە، دووریش بكەوە لە رەشبینی.

نەهەنگ
لەم كاتەدا ناتوانی كێشەكانت هەمووی چارە بكەی، ئەوانەی تایبەتە بە خۆت و كەسی خۆشەویستت، ئێستا چارەیان بكە و ئەوانی دیكەش بۆ كاتێكی دیكە، متمانەت بە خۆت نەماوە و بیر لە كارەكانت ناكەیتەوە، وادەزانی كە هیچیان لە دەست خۆت نین، دووبارە رێكیان بكەوە و بەرەو باشی دەچێت.
Top