ئوتۆمبێلە ژینگە دۆستەكەی كوردستان

ئوتۆمبێلە ژینگە دۆستەكەی كوردستان
لە نێو كورددا كەسانێكی زۆر هەن كە خاوەن بیرۆكە و بەهرەن، بەهرەكانیشان لە كارەكانیان دەردەكەوێ، كاتێك كەرەستەیەك، یان شتێك دروست دەكەن. وەك دەگوترێ، نەتەوەی كورد زیرەكییان خۆڕسكانەیە، ئەوەتا ئەو گەنجە كە ناوی (فەیسەڵ عومەر)ـە، ئەو ئۆتۆمبێلەی دروست كردووە، كە كەرەستەكانی لە وڵاتی چین هێناوە و ئەویش كاری لەسەر كردووە تا تەواوی كردووە، ئەو ئۆتۆمبێلە دۆستی ژینگەیە و بەبێ بەنزین كار دەكات، واتە بزوێنەرەكەی تەنیا بە پاتری كار دەكات، ژینگەش پیس ناكات، ئۆتۆمبێلەكە بچووكە و جێگەی (4) كەس دەگرێت، لە رەنگی زەرد و سپییە، شێوەی لە هێلكە دەچێت و كارێكی ناوازەیە.
Top