چۆن خۆت لە تیشكی بەتێنی هەتاو دەپاریزیت

چۆن خۆت لە تیشكی بەتێنی هەتاو دەپاریزیت
ماوەیەكە تیشكی هەتاو ئەوەندە بە تێنە، كە كەس خۆی راناگرێ لەبەریدا، پلەی گەرماش بەرز بۆتەوە، رادێ شێ بەرەو بەرزی دەچێت، ئیدی هەموو ئەوانە كاریگەری نەرێنیان هەیە لەسەر پێستی مرۆڤ، بە تایبەت پێستی كچان و خانمان، كە وا پێویست دەكات زیاتر ئاگاداری پێست و روخساریان بن، وا باشە تا زیاتر پێستت لە سووتان و لەكەی بەر تیشكی هەتاوەوە بە دوور بێت، چەندین رێگەی چارەسەر هەن، كە لەم چەند خاڵەی خوارەوە پێكدێن بۆ پاراستنی پێستی روخسار و لەش و لارەت ئەمانەن :
- سەرەتای دەرچوونت، بزانە ئەو رۆژە چۆنە، ئەگەر زیاد لە پێویست گەرم بوو، كرێمی دژە هەتاو بەكاربهێنە، تا كاریگەریی تیشكی خۆر لەسەر پێستت كەمتر بێتەوە.
- هەوڵبدە زیاتر بەر تیشكی هەتاو نەكەوی، بە تایبەت لە كاتەكانی نێوان (9)ی بەیانی تا (3) دوای نێوەڕۆ، چونكە لە ماوەیە بەهێزی تیشكی خۆر دەگاتە لوتكە.
- زیاتر جلی لە پەموو لەبەر بكە، بە تایبەت ئەوانەی قۆڵ درێژن، تا دەستەكانیشت بپارێزێت لە تیشكی خۆر، واباشتریشە رەنگی جلەكەت سپی بێت، تا كاریگەری گەرمای لەسەر كەم بێت.
- ئەگەر وا رێككەوت لەبەردەم هەتاو بووی، هەوڵبدە بۆ ماوەی (2) كاتژمێر كرێمەكە بەكاربهێنیتەوە، چونكە كاریگەری كەم دەبێت و بەرگری هەتاوی پێ نامێنێت.
- ئەگەر زانیت بۆ ماوەیەكی زۆر لەبەر تیشكی هەتاوی، دوای ئەوەی هاتیتە ماڵەوە، هەوڵبدە ئەو گیراوەیە ئامادە بكەیت و لە دەم و چاوتی بدەیت، تا كاریگەری تیشكی خۆرەكە لەسەر پێستت كەم بكاتەوە، گیراوەكەش بەم جۆرەیە : هەندێك رۆنی زەیتوون بهێنە، لەگەڵ بڕێكی كەم رۆنی گێزەر، لەگەڵ كەوچكێك شیر، تێكەڵیان بكە، تا دەبێتە هەویرێك و پاشان لەسەر دەم و چاوتی دابنێ، تا بە جوانی كاری خۆی دەكات و دەتپارێزێت لە تیشكی خۆر.
Top