(51) پەرداخ بە دەستێك هەڵدەگرێت !

(51) پەرداخ بە دەستێك هەڵدەگرێت !
زۆرن ئەوانەی خاوەن توانا و بەهرەن، كە دەتوانن بە بەهرەكانیان هەموو كەسانی دەوروبەری خۆیان سەرمەست بكەن، بە تایبەت كاتێك نمایشێكی بچووك دەكەن، وەك ئەو پیاوە بەریتانییە كە ناوی ( فیلیب ئۆنستۆن)ـە و لە ریستورانت كار دەكات. ئەو دوای هەوڵدانێكی زۆر ئێستا دەتوانێت یەك سنی گڵاس و پەرداخ لەسەر دەستەكانی هەڵبگرێت، جاران دەیتوانی (45) گڵاس لەسەر دەستێكی دابنێت، بەڵام ئەوجارەیان توانی زیاتریان بكات، لە دواترین نمایشی ئەو پیاوەدا، توانی (51) شووشە پەرداخ بەسەر دەستەكانیەوە هەڵبگرێت، كە ئەوەش رێكۆردێكی تازەیە دوای ئەوەی كە هاووڵاتییەكی ئیسپانی بە ناوی (فیلینی) توانی تەنیا (39) گڵاس بە دەستەكانی هەڵبگرێت. ئەوەش توانا و بەهرەیەكی بەپێزی دەوێت كە بتوانی ئەوەندە گڵاسە بە دەستێك هەڵبگریت و بەبێ ئەوەی هیچیان بكەوێتە خوارەوە و بشكێت.
Top