بزانە كەلووەكەت چ پەیامێكی بۆت هەیە !
June 11, 2015
رەنگا و ڕەنگ
ئەو كارانەی ئازارت دەدەن، هەر خۆت هۆكاری ئەوەی كە بۆت دروست ببن، ئەگینا دەتوانی لەو كەسە دوور بكەویتەوە كە كێشەت بۆت دروست دەكات، رێگەیەكی شیاوت هەڵبژاردووە لە مامەڵە كردنت لەگەڵ كەسانی دەوروبەر، كەسێكی زیرەكی و بەڵام بەختت كەمە.
گا
تا ماوەیەكی دیكە ئەو كێشەیەی ئێستات بەردەوام بێت، چونكە كەسی بەرامبەریت نایەوێت لێت تێبگات و تۆش بۆ كاتێكی دیكە فەرامۆشی بكە، ئاساییە لەم كاتەدا تووشی دڵ تەنگی بیت، بەهۆی ئەوەی كێشەكانی ئێستات قوڵن و بەم زووانەش چارەسەر دەبێت.
دووانە
هەر كاتێك نیازت وایە كارێك بكەیت، سەرەتا دەبێ بیرۆكەی بۆ دابنێ و پاشان جێبەجێ بكە، لە شتێك پەشیمان مەبەوە كە هێشتا نەتكردووە، ئەو كەسەی نیازی تۆی هەیە، دەیەوێ سەرەتا دڵت داگیر بكات، رێگەی مەدە تا لە هەستەكانی تێدەگەیت و دەیناسی.
قرژاڵ
ئەوەندە متمانە كردن بە كەسانی دیكە، ئەزیەتت دەدەن، چونكە متمانەی زۆر دەبێتەوە ناخۆشی بۆت، كەسێك لە نزیكتە، هەردەم دەیەوێ یارمەتیت بدات و كە هەستێكی بۆت هەیە و ناتوانێت پێیت بڵێت، تۆش ماوەیەك لێی نزیك ببەوە و تا لە هەستەكەی بگەیت.
شێر
چارەسەری بۆ كێشەی خۆت بكە، مەهێڵە كەس لە رازەكانت تێبگات، تا ئەو كاتەی دەتەوێ جێبەجێیان بكەیت، ماوەیەكە دوو دڵی لە هەر كارێك كە دەتەوێ بیكەیت، ئەو مامەڵە كردنەی خۆت و كەسی نزیكت، بەرەو خراپی دەڕوات و پێویستە چاكتری بكەنەوە.
گوڵەگەنم
هەر هەنگاوێكت دەهاوێژیت، دەبێ ئامانج و مەبەستێكت هەبێت، ئەو كەسەی لە دڵتە رەنگە لەو كاتە گونجاو نەبێت تا نزیكی یەكتر بن، پێویستیتان بە كاتە تا زیاتر یەكتر دەناسن و لە راز و هەستی یەكتر تێدەگەن، بە دوای كارێكی تازەی بەڵام بۆت نابێت لەم كاتەدا.
تەرازوو
ئەنجامی ئەوەندە چوونە ناو ژیانی كەسی دیكە، زیانی بۆت هەیە، چونكە كاتێك ئەو هەست دەكات زۆر لێی چویتە پێش، دەبێتە هۆی گرفت بۆت، هەست بە دڵتەنگی دەكەیت و ئەوەش كاتییە، لەو كاتەی پێویستیت بە كەسێكە راستەوخۆ پێیبڵێ و مەترسە لە داهاتووت چونكە بەرەو باشی دەچێت.
دووپشك
رازیبوونت لەسەر ئەو شێوازە كارانەی ئێستات، هۆكارێكە بۆ زیاتر شكانی هەست و دروونت، پێویستە لەوە زیاتر داوای بكەیت و لە مافی خۆت خۆش نەبیت، ئەو رێگەیەی هەڵبژارد بۆ چارەسەری كێشەكانت، دروستە و ئەركی خۆت بە خۆت بیكە و بە كەسی رامەسپێرە.
كەوان
گرنگە بتوانیت تەنیا خۆت بەسەر هەستەكانت زاڵ بیت، چونكە ماوەیەكە لەبەر بیركردنەوە لە داهاتووت، تووشی بێ ئومێدی بوویت و ئەوەش سەرەتایەكە بۆ رووخانت، هەوڵبدە هەستیتەوە و دیسانەوە كارەكانت بە خۆت بكەیت، رێگەی داهاتووت گونجاوە لەگەڵ ژیانی تایبەتیت.
گیسك
كاتێك بیر لە داهاتووت دەكەیتەوە، پێویست ناكات ئەوەندە خەمی بۆ بخۆی لەوەی كە ئەو ئاواتەت جێبەجێ نابێت، پێویستە هەوڵی بۆ بدەیت و ئینجا دەزانی تا چەند كارەكەت دەبێت یان نا، ماوەیەكە هەست بە دوو دڵی دەكەیت و ئەوەش كاتییە و دەڕوات، هەمیشە گەشبین بە.
گۆزە
رووداوێك كە بەسەرت هات، نابێ ئەوەندە خەمی پێوە بخۆی، بەڵكو دەرسی لێ وەربگرە و تا لە داهاتوودا دووبارەی نەكەیتەوە، كاتێكی خۆشت لەگەڵ كەسێكی نزیكت بردە سەر، ماوە ماوە لە یەكتر نزیك بن، هەر كارێك دەیكەیت، سەرەتا بیری لێ بكەوە و دڵنیابە ئەنجامەكەی باش دەبێت.
نەهەنگ
ئەوەی دەیەوێ لێت نزیك بێت، دەتوانی بۆ ماوەیەك رێگەی بدەیت، بەڵام ئەوەندەش نەیەتە ناو ژیانت كە ژیانت تێكبدات، داهاتووت گەش دەبێت و كەسێك لە نزیكەوە چاودێریت دەكات، ئەو ماوەیە ساتێكی خۆشی بۆت دەهێنێت و لە كارەكانت دوو دڵ مەبە و ژیرانە بیر بكەوە.
