لە داهاتوودا، كاتێك دەچیتە نانەوخانەیەك، لە جیاتی بڵێت، چوار نانم بدێ، دەبێ بڵێ : دەست و سەرێك و قاچێكم بدێ ! رەنگە بڵێن ئاخۆ ئەوە چۆن دەبێ، كەچی ئەو حاڵەتە ئێستا هەیە و نان و سەموون دروست دەكەن لە شێوەی ئەندامانی جەستەی مرۆڤ، لە شاری بانكۆكی تایلەند، نانەواخانەیەك هەیە، كاری ئەو نانەواخانەیە خەڵك بترسێنێت، لەسەرەتای كارەكەی كەس نەبوو نان و سەموونێكی لێی بكڕێت، كەچی دواتر خەڵكی ئەو شارە بە شێوەی نان و سەمووكان كە لە شێوەی جەستەی مرۆڤە ئاشنا بوون، ئەگەرنەزانی حاڵەتەكە بەم جۆرەیە، وادەزانی كە ئەو شوێنە بۆ فرۆشتنی ئەندامانی جەستە و دەست و قاچی مرۆڤە، (كیتوات ئۆنارۆم) خاوەن ئەو نانەواخانەیە و هەر خۆشی خاوەن ئەو بیرۆكەیە، وەك خۆی دەڵێ : سەرەتا وایان دەزانی كە من كەسێكی شێت بم، بەڵام ئێستا نانەواخانەكەی من، پڕ فرۆشترین نانەواخانەیە لەو شارە.