ئێكسسواری تاجەگوڵی پرچی خانمانی بووك
June 11, 2015
رەنگا و ڕەنگ
تاجی سەر، یەكێكە لە جوانترین ئێكسسواری پرچ، بۆ خانمای بووك، بە تایبەت ئەگەر لە قاش و نەخشی سەر تاجەكە ئەوەندە جوان و دڵگیر بن، هەندێكیان لە ئەڵماسە و هەندێكی دیكەش لاسایی ئەڵماس كراوەتەوە، هەردووانیان سەر و پرچت رازاوە و ناسك دەكەن، هەروەها دەتوانی ئێكسسواری تاجەگوڵ لە پرچت بدەیت، كە بۆ بەستن و رێكخستنی پرچت دەبێت و هەروەها دیمەنێكی جوانی هەیە لە جوانیدا، شێوەی تاجەگوڵیش لەوانەی خوارەوەن، كە گوڵی سرووشتییە، لەلایەن گۆڵداران دروست دەكرێت تا تەنیا ئەو رۆژە بەسەر سەری بووكەوە بێت، هەروەها گوڵی دەستكردیش هەن، كە لە رەنگی سپی و رەنگی گوڵە باخە، بەشێكی دیكەشیان لە تاجی وردەگوڵە، ئەوەشیان بە ئێكسسواری بچووك و بە بریقەوە دەڕازێتەوە، لەسەر پرچیشتەوە بە بریقە جوانەكانی دەگەشێنەوە. جۆرێكی دیكەی تاج كە بە تاجی شێوەگوڵ، ناسراوە، هەموو بەشەكانی ئەو تاج و تەوقەیە، لە شێوەی گوڵ دروست كراوە، تەنانەت ئەو تەڵەداوانەش كە پرچی پێی دەبەسترێن، دوا ئێكسسواریش بریتییە لە تەوقەی سادە، كە بە سوورتێت ناسراوە، وەك ئێكسسوارێكی شاراوە دادەنرێت، بە تایبەت بۆ ئەوانەیە كە تەسریحەی بەرزیان بۆ پرچیان كردووە، لێرەدا ئەو سوورتێتانە دیار نابێت، بەڵام ئەوەی زیاترە باوە و جوانە، ئێكسسواری تاجەگوڵە.
