لە هەموو شوێنێك مرۆڤی عیناد و توند هەن، رەنگە بە دەست خۆیان نەبێ كە ئەوەندە عینادی دەكەن، یان هۆكارێك هەبێ كە وایان لێبكات ئەوەندە نكۆڵی لەسەر شت یان كەرەستە یان بابەتێك بكەن، ئەوەتا چەند كەسانێك هەن لە وڵاتی چین، ئەوەندە خانووكانیان خۆشدەوێ، تەنانەت داوایان لێكردووە كە خانووەكەی تێكبدات، تا ببێتە پرۆژەیەكی ستراتیژی یان شوێنی خانووەكە بكرێتە شەقام، ئەویش بە هەموو عینادی خۆیەوە رازی نابێت، ئەوەتا خانووەكەی لە ناوەڕاستی شەقامێكە ئەو پیاوە ناوی (نەیل واینگەگ)ە. نەوەك تەنیا ئەو كەسە، بەڵكو چەندانی دیكەش هەن، لە یاسای وڵاتی چین هاتووە، كە تا خاوەن خانوو خۆی رەزامەند نەبێت لەسەر هەر بۆیە كۆمەڵێك خانوو هەن كە هەمان ئەو حاڵەتان هەیە، لە زیاتریش ئەو حاڵەتانە لە شاری (وینلەگ)ە، كە ئەو شوێنەی ناوچەی زۆربەی هەژارنشینەكانی ئەو وڵاتەیە.