كچە بووكە شووشەكە!

كچە بووكە شووشەكە!
ماوەیەك لەمەوبەر كچێكی ئۆكڕانی دەركەوت كە شێوەی زۆر جوان و ناسك بوو بەجۆرێك ئەوانەی دەیانناسی و بینیان بە بووكەشوشە وەسفیان دەكرد، ئەوجارەیان لە وڵاتی رووسیای دراوسێ ئەو كچە، كچێكی دیكە دەركەوتووە، كە ئەویش هەر بە بووكەشووشە دەچێت و شێوەی رووخسار و لەش و لاری زۆر ناوازەیە، تا راددەیەك گەر قسەت لەگەڵ نەكات، نازانیت ئەوە مرۆڤە، یان بووكەشووشە. ئەو كچە ناوی (ئەنجەلیكا كینۆڤا)یە، تەمەنی (26) ساڵە و وەك خۆی باسیدەكات تا ئێستا هیچ نەشتەرگەرییەكی جوانكاری نەكردووە، بەڵام دەڵێت: شێوەم زۆر كێشەی بۆم دروست كردووە، چونكە هەندێ خەڵك لێم دەترسن كە دەمبینن، یان بڕوا ناكەن من مرۆڤ بم و بە بووكە شووشەكە (باربی) بانگم دەكەن، هەموو كچێك بووكەشووشەیەكە بۆ خۆی، دەبێ كچان متمانەیان بە جوانی خۆیان هەبێت و لە جوانیان دڵنیا بن.
Top