جلوبەرگی تایبەت كە بەژن و باڵا بەرزتر دەكات
June 8, 2015
رەنگا و ڕەنگ
1- رەنگی یەكگرتوو بۆ جلەكانت هەڵبژێرە، بەڵام ئەگەر حەزت لە جیاوازیی رەنگەكان بوو، هەوڵ بدە بە رێژەیەكی كەم بێت و دیاریكراو بێت نەك هەڕەمەكی بێت.
2- لە دیزاینی باق و بریق دووركەوە.
3- لە هێڵی ئاسۆیی جلەكانت دوور بكەوە و هێڵی راست هەڵبژێرە، چونكە درێژیی و رێكیت پێ دەبەخشێت.
4- كاتێ كراسی درێژ دەكڕیت، با بگاتە گۆزینگی پێت و با تەسكیش بێت، بەڵام پێوانەی خۆت بچووكتر نەبێت.
5- پێویستە تەنوورەكان كورت بن و پانتۆڵەكانیش ناوقەدیان بەرزبێت تا لاقەكانت درێژ دیار بن.
6- بە تەواوی لە یاخەی بەرز دووربكەوەو پشت بە بڕینی جۆری(V )ببەستە كە گەردەنت دەردەخات و درێژیش پیشانی دەدات.
7- پشت بە ئێكسسواری زۆر مەبەستە، تەنانەت چاویلكەی خۆریی گەورەش، بەڵكو پارێزگاری لە هاوسەنگیت بكە، هەروەها لە جانتای گەورە دوور بكەوە و ئەوانەیشی كە لاچكی گەورەیان پێوەیە بەكاری مەهێنە.
8- پاژنەی بڵند دۆستی تۆیە، بەڵام بە پێی هەڵبژاردن، پاژنەی تیژ و باریك هەڵبژێرە، چونكە پاژنەی پان قەبەیی دەردەخات بە بەراورد لەگەڵ پێیە بچووكەكانت كە ئەمەش جوان نییە.
9- ئەو پێڵاوانە هەڵمەبژێرە كە بە دەوری گۆزینگی پێتدا دەسووڕێنەوە، چونكە ئەمە بۆ درێژیی بەژن سوودی نییە.
10- لە كۆتاییدا شەبقە، یان ئێكسسواری دیار و بەرچاو بۆ سەرت هەڵبژێرە، چونكە ئەمە چەند سانتیمەترێكی دیكە بەژنت زیاد دەكات.
