جۆرە ماكیاژێك بۆ چاوانت هەڵبژێرە

جۆرە ماكیاژێك بۆ چاوانت هەڵبژێرە
هەموو كچێك حەزی بە ماكیاژە، هەندێكیان بە رێژەیەكی كەم دەكەن، هەندێكیش حەزیان بە ماكیاژی تۆخ و پڕ رەنگە، بۆ هەر شوێن و كاتێك پێویستیت بە جۆرە ماكیاژێكە، چونكە شێوازی ماكیاژ جۆراوجۆرە و جیاوازە، دەبێ بزانیت چ چەشنە ماكیاژێك لە سەر و چاوت دەدەیت، ئەوەی زیاتر لە نێو خانماندا باوە، كچان و خانمان ماكیاژی چاوە، لە هەنگاوەكانی ئەو ماكیاژەدا، زۆر ماندوو دەبن، ماوەیەكی زۆریش پێوەی خەریك دەبن، واچاكە هەموو كەسێك شێوازی ماكیاژی خۆی بناسێت، یان لە پێشوودا دەستنیشانی بكات تا لە كاتی ماكیاژدا ماندوو نەبێت و بە سانایی ماكیاژەكەی بكات، لێرەوە دەتوانی یەكێك لەو ماكیاژانەی چاو هەڵبژێریت، كە شیاو و گونجاو بێت لەگەڵ شێوەی چیوە چاوی خۆتەوە كە ئەوانەن :
- ماكیاژە سێ رەنگەی چاو : لەم ماكیاژەدا، هەر یەكە لە رەنگەكانی (سپی و قاوەیی و سەوز) بەكاردێت، دوای ئەوەی پۆدرە لە برژانگ دەدرێ و پاشان رەنگە قاوەییەكە، دواتریش رەنگی سەوز و لە كۆتاییشدا رەنگە سپییەكە لەسەر دەدرێت.
- ماكیاژی چوار رەنگەی چاو : لێرەدا جیاوازی رەنگەكان لە یەك رەنگە، كە ئەویش رەنگی وەنەوشەییە، لەگەڵ هەر یەك لە رەنگەكانی سپی و پەمەیی و رەش، بۆ ماكیاژی چاو بەكاردەهێنرێت، دوای ئەوەی رەنگی سپی لە ژێر برۆ دەدرێ، پاشان رەنگی وەنەوەشەیی لە ژێر سپییەكەوە دەبێت، دواتر بە لاینەر ناوەڕاستی برژانگەكان رەنگ دەكرێ، پاشان ماسكارە بۆ برژانگ دەكرێت.
- ماكیاژی چاوی (سپی و وەنەوشەیی تۆخ و كاڵ ): جۆرە ماكیاژێكی دیكەی چاوە، كە تەنیا لە رەنگی سپی و وەنەوشەیی دەكرێ، دوای لێدانی پۆدرە، پاشان رەنگی وەنەوشەیی لەسەر برژانكی سەرەوە بدە، لەگەڵ بەشی دەرەوەی برژانگی خوارەوە كە جێگیرە، پاشان رەنگی سپی لە ناوەڕاستی برژانگت بدە.
Top