زانیاری بەسوود لەسەر كاروباری رۆژانەت
June 3, 2015
رەنگا و ڕەنگ
- ئەگەر ویستت ئاوێنەكانی ماڵەكەت بە بریقە و جوان بدرەوشێنەوە، دەتوانی سەرەتا هەندێ سپرتۆ بەكاربهێنی بۆ پاكركردنەوەی، دواتریش بیشۆ، ئینجا دەزانی چەندە جوان دەبێت.
- كاتێك نیازت وایە پرچت بە بریقە بێت لە دوای شووشتن، بەر لە شووشتن سەرەتا هەندێك خەل بهێنە و بە كەوچكێك لە پرچت بدە و پاشان پرچت بشۆ، بە جوانترین شێوە قژت بریقەدار دەبێت.
- هەندێ جار دەبینی كە بنێشت بە جل و بەرگی خۆت یان ئەندامانی ماڵەكەتە، لێكردنەوەی ئاستەمە و بۆیە بیخە ناو فریزەری سەلاجە بۆ ماوەی كاتژمێرێك ئەو كاتە بە ئاسانی لێدەبێتەوە و جلەكەش ناگرێت.
- لەو كاتەی دەتەوێ وردە بەفری روونی ناو بەفرگرەكەت دەست كەوێت، سەەرتا ئاوەكە بكوڵێنە و پاشان بیخە ناو سەلاجە، دوای ئەوەی دەبێتە بەفر، وردە بەفری روون و جوانی لێ دەردەچێت.
- ئەگەر مێروولە لە ماڵەكەتدا هەبوو، كە بوونە مایەی بێزاری و نیگەرانیت، دەتوانیت پارچە خەیار لەبەردەم شوێنی هاتنە دەرەوەی مێروولەكان دابنێت و دوای ماوەك دەڕۆن و ناگەڕێنەوە.
- ئەگەر ویستت جلەكانت زیاتر سپی ببنەوە لە دوای شووشتن، سەرەتا بۆ ماوەی (10) خولەك بیخەرە ناو ئاوی گەرم، لەگەڵ پارچەیەك لیمۆ، دواتر بیشۆ، دەبینی كە چەندە سپی دەبێت.
