بەرهەمێكی نایابی گەورە وێنەكێشی ئینگلیزی (ویلەم وۆنتەر)ـە كە ساڵی (1857) لە بەریتانیا لەدایكبووە و لە ساڵی (1930) كۆچی دوایی كردووە. ئەو تابلۆیەی لەسەر رەنگی زەیتی كێشاوە، تا ئێستاش لە مۆزەخانەی كۆنستالشمۆلیگنی ئەڵمانیا دانراوە. لە تابلۆكەیدا باس لە خانمێك دەكات كە لە پێشوازیدایە و لە چاوەڕوانی هاتنی میوانە، تابلۆیەكی پایەبەرزە و رەنگەكانیشی بە یەكسانی لە تابلۆكەدا دابەش كردووە.