چەند هەنگاوێك بۆ ناسكیی پێستت

چەند هەنگاوێك بۆ ناسكیی پێستت
جوانیی خانمان و كچان، چەند لایەنێك دەگرێتەوە، هەمووشیان لە ژێر دەستی خۆیانن، كە مەرجە بزانن چۆن خۆیان جوان و رێك دەكەن، ئەو هەنگاوانەی دەرەكین لە لەش و لاردا، وەك ماكیاژ و جل و بەرگ و ئێكسسوار، ئەوانە بە خواست و ویستی خانمانە، هەرچی جوانی پێست و شێوەی چاو و برۆیە، لە جەستەدایە، ئەگەرچی خانمان ناتوانن رەنگی پێستیان بگۆڕن، خۆ دەتوانن پێستیان جوانتر و ناسكتر رابگرن و بپارێزن، هەندێ جار كچان و خانمان بە دەست بوونی پەڵە و وردە خاڵ و گرێی پێست دەناڵێنن، زۆریش پێوەی دڵگران دەبن، لەم رێگایانەوە دەتوانی پێستت لەم گرفتانە بە دوور بێت و هەردەمیش بە بریقە و ناسك بێت :
- بەهۆی ئەوەی خانەكانی پێست ناسكن و هەردەم گەشە دەكەن، بۆیە دەبێ بیانپارێزیت لە ساردی و گەرمی، هەروەها لە دەرمان و كەرەستەی خراپ بە دوور بە.
- لە كاتی شووشتندا، دەستت زۆر دامەگرە لەسەر پێستت، بە تایبەت پێستی دەم و چاو، چونكە پاڵەپەستۆ لەسەر خانەكانی پێست تەندرووست نییە و ئەزیەتی پێیدەگەیەنێت.
- لە كاتی ماكیاژدا، هەوڵبدە هەردەم بڕی ماكیاژەكە كەم بێـت، چونكە پسپۆران دەڵێن: تا چەند ماكیاژ كەم بێت، ئەوەندە پێستت سەلامەت و جوانتر دەبێت.
- هەفتانە جارێك، گەرماوی پێستت بكە، بەتایبەت بۆ پێستی رووخسارت، كە لە شوێنێكی گەرم بە بۆ ماوەی (15) خولەك، ئەگەر لە گەرماو بیت باشترە، با سەرو چاوت ژێر ئارەقە بكەوێت و خانەكانی پێستت بكرێنەوە.
- كرێمی تەڕ بەكاربهێنە، بەتایبەت شەوانە بەر لە نووستن، هەروەها دژە هەتاویش لە پێستی روخسارت بدە، كاتێك دەچیتە دەرەوە یان بەر تیشكی بەتێنی هەتاو دەكەویت.
- ئەگەر ویستیشت ماسكێك بۆ روخسارت بكەیت، كوپێك شیر بهێنە و لەگەڵ ئاوی گوڵ تێكەڵی یەكتریان بكە و دوای ئەوەی دەبێتە هەویرێك، دواتر لەسەر پێستی دەم و چاوت دابنێ بۆ ماوەی (20) خولەك، ئەو كارەش دووبارە بكەوە مانگانە (2) جار.
Top