بزانە كەلووەكەت چ پەیامێكی بۆت هەیە !

بزانە كەلووەكەت چ پەیامێكی بۆت هەیە !
كاوڕ
كاتێك بەرەو كارەكانت رێگە دەگری، دەبینی كۆمەڵێك كۆت و بەند هەن، زۆربەشیان لە نزیك خۆتن، بەڵام مانای نییە دەستبەرداری كارەكانت بیت، هەمیشە بیر لە داهاتووت بكەوە، ماوەیەكە خۆت لەگەڵ كەسێكدا نزیك كردووە و بەڵام ئەو هەستی بۆت نییە.

گا
شێوازی رێكخستنی كارەكانت دووبارەی پێویستی بە چاككردنەوەیە، دەبێ بە وریاییەوە سەیری داهاتووت بكەیت، ماوەی رابردووت ساتێكی ناخۆش بوو، بەم زووانە رێگەی تازەت بۆت دەكرێتەوە، پێویستیت بە كەسێكە و ئەویش نایەوی لێت نزیك بێتەوە و فەرامۆشی بكە.

دووانە
هەر هەنگاوێك دەهاوێژیت، پێویستە بزانی كە گەڕانەوە ئەستەمە، كاروبارت بە باشی رێكخستووەو هەمیشە چاوت لە داهاتووی خۆت بێت، خۆت بە كەسانی دیكە مەبەستەوە و ئەو كارەی ئێستات ئەنجامێكی گەورەی بۆت دەبێت، چەند رۆژێكی داهاتووت ناخۆش دەبێت.

قرژاڵ
وریابە لەوەی كەسێك دەیانەوێ كێشەت بۆت دروست بكات، بەڵام لە ئەنجامدا هەر خۆی پەشیمان دەبێتەوەو دەگەڕێتەوە، ئەو كارەی ئێستات پێوەی خەریكی، سەركەوتوو دەبیت و باری دەروونیت هەندێك ماندووە و پێویستیت بە پشوو هەیە.



شێر
ئەو كاتانەی هەست بە تەنیایی دەكەیت، چاكترە خۆت بە كارێكەوە سەرقاڵ بكەیت، كاتێك بیر لە رابردووت دەكەیتەوە و بێ ئومێد دەبیت، هەستێكت لەلات دروست بووە كە داهاتووت ناخۆش دەبێت، كەچی وانییە و ژیانت بەرەو باشتر دەچێت.

گوڵەگەنم
ئەوەندە دوو دڵ مەبە لە كارەكانت، بە تایبەت كاتێك نیازت وایە كارێك بكەیت، هەر زوو پەشیمانی دەتگرێ و بێ هیوا دەبیت، ئەو ماوەیەی رابردوو كەسێك ئازارت زۆری پێگەیاندی، بێدەنگ بە بەرامبەری و هەر خۆشی بۆت دەگەڕێتەوە، هەمیشە وریای كارەكانت بە.

تەرازوو
ئەو نیازەی لە دڵتە بۆ ئەوكەسە، لەم كاتەدا هیچ ئەنجامێكی نابێت، بۆیە دەبێ ماوەیەكی دیكە هەوڵی بۆ بدەیت، بیڕورای خۆت بە كەس مەڵێ و هەمیشە بیانپارێزە، هەر هەنگاوێك دەهاوێژی سەرەتا بیری لێ بكەوە و پاشان كاری لەسەر بكە، دوو دڵ مەبە لە ئیش و كارەكانت.


دووپشك
ساتەوەختێكی ناخۆش رووی تێكردووی و كە ئەوەش كاتییە و بەم دواییە تەواو دەبێ، هەست بەو كەسە ناكەی كە ئەویش ئەوەندە دەیەوێ لێت نزیك بێتەوە، رێگەی چارەسەری گرفتەكانت بگۆڕە و چونكە ماوەیەكە لە چارەسەری بێ سوود بووی و نەگەیشتیتە ئەنجام.


كەوان
رابردووت بە ئێستا مەبەستەوە و هەمیشە چاوت لە كارو باری خۆت بێت، چونكە ماوەیەكە كەسێك دەیەوێ لێت نزیك بێتەوە و نیازی باش نییە، ئەو كەسەی ماوەیەكە كێشەتان هەیە لەگەڵ یەكتر، هەوڵبدە راستییەكان بزانێت و تا تێبگەن لە ناوەڕۆكی گرفتەكان.

گیسك
ئەركی تۆ نییە كە بچیتە لای ئەو كەسەی بە هەڵە لێت تێگەیشتووە، ریگەی بدە ماوەیەك بیر بكاتەوە و پاشان رێگەی چارەسەر هەڵبژێرە، ماوەیەكە بیر لە داهاتووی خۆت دەكەیتەوەو بەڵام لە بیركردنەوەكاندا بێ ئومێد دەبیت، ئەو كاتەی دەتەوێ لە كەسیك نزیك بیت، سەرەتا بیناسە.

گۆزە
ماوەیەكە دەتەوێت كارێك ئەنجام بدەیت و بە پەرۆشەوە چاوەڕێ دەكەیت، بۆ ماوەیەك فەرامۆشی بكە و خۆی بۆت دەبێ، كەسێك چاودێرێت دەكات و دەیەوێ لە دڵت نزیك بێت، لە رەشبینی دوور بكەوە و داهاتوویەكی باش چاوەڕێتە، لەو كەسەش تێبگە كە دڵی تۆی دەوێت.

نەهەنگ
بیرۆكەكانت بۆ داهاتووی خۆت سەرەتا لەلای خۆت بپارێزە، پاشان لەلای كەسانی نزیكت باس بكە، ماوەی رابردووت چەندین كێشە و گرفتی بۆت دروست كرد، لەگەڵ ئەو كەسە نزیكەت تێنەگەیشتن روویداوە و خۆشت چارەسەری كێشەكە بكە و گەشبین بە.
Top