بیرۆكەیەكی جوان بۆ ئۆتۆمۆبێل !

بیرۆكەیەكی جوان بۆ ئۆتۆمۆبێل !
لە یەكێك لە هەنگاوە جوانەكانی بواری هاتوچۆ و كاروباری پۆلیسی هاتوچۆدا، كە لەلایەن وەزارەتی ئاسایش و هاتوچۆی وڵاتی ئەرژەنتین جێبەجێ كراوە، بیرۆكەیەكە باس لە نەهامەتی و مردن دەكات، وەك هێمایەكە تا ئەو كەسانەی دەیبینن بیر لە خۆیان بكەنەوە. ئەو بیرۆكەیە بریتییە لە دانانی ئەو ئۆتۆمۆبێلانەی بەهۆی خێرایی لێخوڕین تووشی رووداوی پێكدادان بوون، لەسەر شەقامە گشتییەكانی شاریان داناوە، تا شۆفێران هەست بە ئەنجامی خێرایی و كارەساتەكان بكەن. ئەو خێراییەی كە ئۆتۆمبێلەكانی تووشی ئەو كارساتانە كردووە، پەندێكی باشە و لەسەر ئۆتۆمۆبێلە پەككەوتووەكانیش نووسراوە: بۆ هۆشیاری و ئاگاداركردنەوە.
Top