ئەگەر رۆژێك داوایان لێت كرد مەلە لەنێو مەلەوانگەیەكی پڕ لە كۆكاكۆلا بكە، رەتی مەكەوە و مەڵێ ئەوە چۆن دەبێ مەلەوانگە كۆكاكۆلای تێدا بێت، چونكە هەر زانیومانە كۆكاكۆلا بۆ خواردنەوەیە، كەچی ئەو پیاوە ئەمریكییە مەلەوانگەیەكی لە كۆكاكۆلا پڕكردووە. (مایك بۆچێت) ئەو پیاوە ئەمریكییە سەرمایەدارەیە، كە لەسەر حەز و خواستی خۆی، مەلەوانگەیەكی دروست كردووە لە جیاتی ئاو، پڕی كردووە لە كۆكا كۆلا، وەك ئەوەی مەلەكردن لە نێو كۆكاكۆلادا خۆشترە لەوەی لەناو ئاودا بێت، ئەو مەلەوانگەیە (100) هەزار لیتر كۆكاكۆلای تێكراوە، بۆیە ئەو كارەشی كردووە، چونكە مایك ئەوەندە پەرۆشی خواردنەوەی كۆكاكۆلایە، تەنانەت دەیەوێ مەلەوانگەكەشی پڕ بێت لە كۆكاكۆلا، وێرای ئەوەی مەلەكردن لە نێو كۆكاكۆلا، هیچ زیانێك بە جەستەی مرۆڤ ناگەیەنێت.