سەیرترین جل و بەرگ

سەیرترین جل و بەرگ
هەر نەتەوەیەك، خاوەن داب و نەریت و شێوازی خۆیانن، تەنانەت هەر نەتەوەیەك خاوەن جلێكی تایبەت بە خۆیانن، كە لە پێشینانەوە بۆیان ماوەتەوە و وەك رەمزێكیش بۆ ناساندنی خۆیان بەكاریدەهێنن، تەنانەت هەندێك لەو جلانە لەلای نەتەوەیەك جیاوازە لەوەی دیكە، كە رەنگە ببێتە جێگەی پێكەنین و گاڵتەجاڕی! لە دواترین هەڵسەنگاندا كە بۆ سەیرترین و جوانترین جلی نەتەوەكانی جیهانیان كردووە، جلی وڵاتی مەنگۆلیا، بە جوانترین و سەیرترین هەڵبژێدراوە، كە جلی خەڵكی ئەو وڵاتە لە چەندین پارچەی جۆراوجۆر و رەنگاوڕەنگە، هەر جلێكی نەتەوەیی ئەو وڵاتە نزیكەی دوو رۆژی دەوێت تا دروست دەكرێت، بەهۆی ئەوەی ئەوەندە نەخش و دیزاینی وای تێدایە، هەموو جلەكانیشیان بە دەست دەدوورن، بۆیە بە جوانترین و سەیرترین جل دانراوە.
Top