چۆن دەم و ددانت هەردەم جوان دەبن ؟

چۆن دەم و ددانت هەردەم جوان دەبن ؟
خانمان زیاتر گرنگی بە هەموو رۆكارێكی جوانی دەدەن، تا بتوانن بە جوانترین شێوە لە نێو هاوڕێیان و هاوەڵانیان دەربكەون، هەر بۆیە دەبێ لە هەموو بوارێكدا دەست رەنگین بن، بگرە لە جوانی سەر و پرچ و ماكیاژ و جل وبەرگ، تەنانەت لایەنێكی دیكەش هەیە كە ئەوەندەی ئەو بەشانەی سەرەوە گرنگە، جوانی و سپێیتی دەم و ددانەكانیش چی لەوانەی دیكە كەمتر نییە، لێرەوە دەبێ خانمان بایەخ بە جوانی ددانیان بدەن، تا وەك كریستاڵێك لەناو دەمیان بریقە بداتەوە و سەرنجی دەوروبەر راكێشێت، وێڕای ئەوەی كە رۆژانە دەبێ ددانەكانت بشۆیت و پاكی بكەیتەوە، هەروەها چەند رێگەیەكی دیكەش هەن كە ددانەكانت زیاتر جوانتر و سپی دەكەن، تۆش دەتوانی سوود لەم رێگایانە وەربگریت تا ددانەكانت وەك بەفر سپی و جوان بن :
- واباشە لەو خواردن و خواردنەوانە دوور بكەویتەوە كە ددانەكانت رەنگدار دەكەن، وەك : چای، قاوە، خواردنەوە گازییەكان، وا چاكە دوای ئەوانە بنێشتێك بخەیتە دەمت تا ددانەكانت پاك بكاتەوە.
- دوای هەر نان خواردنێك، دەم و ددانت بشۆ، هەروەها داوی ددان پاك كردنەوە بەكاربهێنە، كە زیاتر و جوانتر نێوان ددانەكانت پاكتر دەكاتەوە.
- پەلكی لیمۆ و پرتەقاڵ و مۆز، هەریەكە لەم میوانە، پەلكەكانیان چارەسەرێكە بۆ سپی بوونەوەی ددانت، هەر كاتێك ئەو میوانەت بەرچاو كەوت، پەلكەكیان لێ بكەوە بە ددانت بسووێنە، تا ماوەیەك دەبینی ددانەكانت چەندە جوان دەبن.
- رۆنی زەیتوون، دەتوانی سوود لە رۆنی زەیتوون وەربگری بۆ تەندرووستی و جوانی ددانەكانت، فڵچەیەكی ددان بهێنە و بیخەرە ناو رۆنی زەیتوون، پاشان ددانەكانت پێوە تەڕ بكە، چونكە رۆنی زەیتوون هەرچی پەڵەیە لەسەر ددانەكانت لادەدات و پدووەكانیشت جوانتر دەكات.
Top