كارداشیان لە كارە سەیرەكانی بەردەوامە

كارداشیان لە كارە سەیرەكانی بەردەوامە
ماوەیەكە ئەستێرەی تەلەفزیۆنی كیم كادرشیان هەموو جیهانی بە خۆی سەرقاڵ كردووە، بەتایبەت لەو كارە سەیرانەی ئەنجامی دەدات، بگرە لە پۆشینی جلی سەرنجڕاكێش و جووڵە و كاری سەیر كە لە نێو خەڵكدا دەیكات. زۆربەش دەڵێن، رەنگە كارداشیان بە دەردی بریتینی سپێرز بچێ، كە ئەویش ماوەیەك ئەو كارانەی دەكرد. لە تازەترین كارە سەیرەكانی كیم، پۆشینی ئەو جلە رووت و سەرنجڕاكێشەیە، كە بووە جێگەی كۆمێنت و قسە و باسی زۆربەی خەڵك، جلە سەیرەكەشی بریتیی بوو لە تەنوورەیەك كە تەنیا پارچە قوماشێك بوو، هەرچی جەستەی هەیە لەناو تەنوورەكەدا دیار بوو، ئەو جلەشی لەو كاتە لەبەر كردبوو كاتێك چاوپێكەوتنێكی هەبوو لە پرۆگرامی (جەیمی كەیمی)، بەو جلە سەیرانەوە، ئەوەش بووە جێگەی سەرنجی زۆربەی هەواداران و خەڵك و میدیاكاران.
Top