رەنگی سوور بۆ پرچ مۆدەی باوە

رەنگی سوور بۆ پرچ مۆدەی باوە
زۆربەی كچان ماوە ماوە لە رەنگی پرچیان بێزار دەبن و نیازیان دەبێ كە رەنگێكی دیكە لە پرچیان بدەن، كە دواتریش دوودڵ دەبن لەوەی چ رەنگێك هەڵبژێرن تا پرچیان بۆیە بكەن، هەر بۆیە دەچن لەم كەس و ئەو كەس دەپرسن، ئاخۆ چ رەنگێك لەم وەرز و كاتەدا مۆدەی باوە لە نێو كچاندا؟ چاكترە خانمان لەسەر جوانی و شێوەی خۆیان رەنگێك بۆ پرچیان هەڵبژێرن كە لەگەڵ رووخساری خۆیان بگونجێت. هەندێ لە خانمان هەڵەی زەق دەكەن لە هەڵبژاردنی رەنگ بۆ پرچیان، دواتریش گلەیی دەكەن و دەڵێن: ئەو رەنگە جوان نییە، وەك ئەوانەی رەنگی پێستیان ئەسمەرە و دەچن رەنگێكی رەش بۆ پرچیان هەڵبدەبژێرن، تەنانەت هەندێكیش خۆیان سپی پێستن و رەنگی كاڵ لە پرچیان دەدەن، ئەوەش پێچەوانە دەبێ و تووشی نەشیاوییان دەكات لە جوانیدا، هەروەك (ڤیان) خان لە ساڵۆن بێریڤان وتی: ئێستا زیاتر باوی رەنگی سوور و جەرگییە بۆ پرچ، كە زۆربەی خانمان داوای ئەو دوو رەنگە دەكەن، مەرجیشە كە دەبێ بزانین چ نمرەیەكی ئەو رەنگانە لە پرچی ئەوانە دەدەین كە لەگەڵیان شیاوە، واتە تۆخی و كاڵی ئەو رەنگانە بەپێی شێوەی كەسەكە هەڵدەبژێردرێت.
Top