ملوانكەی زێڕین رازاوەترت دەكات

ملوانكەی زێڕین رازاوەترت دەكات
زۆربەی خانمان زیرەكن لە هەڵبژاردنی ئێكسسوار و زێڕدا، رەنگە زۆربەی جار ئەو كچانەی كەرەستەی جوان لەبەر خۆیان دەكەن، دەبنە جێگەی سەرنج و پرسیاری دەستەخوشك و هاوڕێكیانیان، كە چۆن ئەو پارچە جوانەی بە دەست كەوتووە و لە كوێی هێناوە ! ئەویش زۆر بە سانایی دەڵێ، لەو شوێنە بە دەستم كەوتووە، ئێستا زۆربەی خانمان حەز بە ئێكسسوار و كەرەستەی گەورە دەكەن، بە تایبەت بازن و گوارە و ئەنگوستیلە و ملوانكە، هەموو ئەوانەش كەرەستەیەكن كە خانمان دەتوانن لەگەڵ جلەكانیان رێكیان بكەن، تا لە جوانیدا بدرەوشێتەوە و لەبەر چاوی هەمووانەوە بە ئێكسسوارەكەی جوان و ژیكەڵە بێ، ملوانكە هیچی لە جل كەمتر نییە، تا مل و سینگ و گەردنی خانمان جوانتر بكات، ملوانكەی رەنگ زەرد و رەنگی زێڕین، جوانترین كەرەستەی جوانكارییە بۆ ئەو ماوەیە، لە وەرزی هاوین و گەرمادا، زیاتر جلی تەنك و كورت لەبەر دەكرێن، بەم چەشنە بەشێكی زۆربەی بەرۆك و سینگ بە دەرەوە دەبێ، لێرەدا دەتوانین ئەو بەشەی دیارە، بە ملوانكەیەكی قاش گەورە و بازنەیی، هەروەها لە رەنگی زەردی زێڕیش بێت، زیاتر جوانتر و رازاوەت دەكات، دەشتوانی ملوانكەیەكی زێڕ یان ئاو زێڕ لە ملت بكەیت و ئەوكاتە دەزانی چەند جوان لە بەرۆكت دەدرەوشێتەوە.
Top