ماوەیەكە كەشی كوردستان بەرەو گەرمی دەچێ و رەنگە لە مانگی داهاتووشدا زیاتر گەرمتر بێ، ئەو گەرما و تیشكی بەتینی هەتاو دژ بە جوانی و ناسكیی خانمانە، چونكە گەرما كاریگەریی نەرینی هەیە لەسەر جوانكاری پێست و لەش و لاردا، بۆیە لەگەڵ كۆتایی وەرزی بەهار و هاتنی وەرزی هاویندا، وەرزێكی گەرما دەست پێدەكات و بۆ چەند مانگێك بەردەوام دەبێ، وا چاكە خانمان خۆیان بە دوور بگرن لەو گەرمایە، ئەنجامەكەشی شێواندنی پێستی رووخسار و تێكدانی سیمای سەر و چاو، رەش بوون و پەڵەش گرفتێكی دیكەی گەرمایە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەرما و تیشكی بەهێزی خۆر، دەبێ خۆت لە جلی سپی نزیك بكەیتەوە، هەروەها پسپۆڕانی جوانكاریش دەڵێن: كە جلی سپی دژی گەرمایە و دەبێتە بەرەنگاربوونەوەی تیشكەكانی گەرما، وێڕای ئەوەی كە جلێكە نایابە لە جوانیدا، گوزارشت لە پاكی و هێمنی دەكات، تەنانەت زۆربەی پسپۆڕان رەنگی سپی جل و بەرگیان پێی جوانە، چونكە دەبێتە هۆی رەنگدانەوەی جوانیت كاتێك جلێكی سپیت لەبەر دەبێت.