كراس زەردێ بۆ رۆژی مارەبڕین

كراس زەردێ بۆ رۆژی مارەبڕین
لە مێژە گوتوویانە : كراس زەردێ كراس زەردێم لێ ئاڵاوە، كراس زەردێم بۆ بكەن بە بووك بیبەن بۆ باخی شەقڵاوە ! وادیارە لە نێو كورددا، كراسی زەردیان پێ جوان بووە، وادیارە لە ئێستاشدا ئەو رەنگە باوی هەیە و زۆربەی كچان لە بۆنە و ئاهەنگ و زەماوەند لەبەری دەكەن، رەنگی زەرد بە رەنگێكی سەرنجراكێش ناسراوە، كە هەر جلێكت لە رەنگی زەرد بێ، دەبێتە جێ سەرنجی كەسانی دەوروبەرت، چونكە تیشكی هەتاو و رووناكی رەتدەكاتەوەو بەمەش بە شەوق دەبێت، لە تازەترین مۆدی كراسی نیشان و مارەبڕیندا، لەلایەن پسپۆرانی جوانكارییەوە پێشنیازی كراسێكی درێژ و رەنگی زەردیان كردووە، بەم جۆرە كراسی زەرد دەبێتە جێ مەبەستی ئەو رازەی دڵی كچان، بە تایبەت كاتێك كچێك لە سەروبەندی مارەكردندا دەبێ، ئیدی پێویستی بە كراسێكی نایاب لە جوانیدایە، تا لە رۆژی مارەكردندا هەر خۆت شاجوانی سەر زەمین بیت و هەمووان بە جوانیت سەرمەست بكەیت.
Top