وەك رێز لێنانێك لە مردووەكانیان، ساڵانە رۆژێكیان تەرخان كردووە بۆ یاد كردنەوە و بەسەر كردنەوەی هەموو ئەوانەی مردوویان هەیە، ئەوەی باسی دەكەین ناوچەی (خیشوانبانا)یە كە دەكەوێتە باشووری وڵاتی چین و لە شاری یانانە، خەڵكی ئەو ناوچەیە رۆژێكی ساڵیان داناوە بە ناوی (جلی مردووان)، كە لەو رۆژەدا فیستڤاڵێكی گەورە دەكەن و هەرچی خەڵكی ئەو ناوچەیە بەشداری دەكات، زیاتریش لە فیستیڤاڵەكە نمایشی سەیوان دەكەن، زۆربەی كوڕان و كچان سەیوانێكیان بە دەستەوەیە و بە چەندین جووڵە و نمایشی جۆراوجۆر دڵی ئامادەبووان خۆش دەكەن، ئەوەی لەو نمایشەش ئامادە نەبێت، سزای مردنە !