میوزیكژەنی بەریتانی (ناتالی شارپ)، ویڕای ئەوەی سەرقاڵە بە میوزك ژەنین، كەچی حەزی بە وێنەكێشانە، بەبێ هاوكاری كەسیشەوە توانیویەتی شێوەی روخساری بگۆڕێ و بۆیەی بكات، تەنانەت چەندین نەخشی جۆراوجۆری لەسەر روخساری كردووە، ئەو میوزیك ژەنە (33) ساڵە، ئەو بەهەرە تازەیەی ئەو خانمە لە كاتەدا دێ، كە نیازی وایە چەندین نمایشی تایبەت بە نەخشی روخساری مرۆڤ بكاتەوە، داواشی كردووە ئەوانەی روخساری خۆیان پێی جوان نییە، دەتوانن ئەو نەخشانە لەسەر دەم و چاویان بكەن، تا وێنەی خۆیان ون بكەن، هەروەها زیاتر دەڵێ : لەم كۆمەڵە وێنەیەمدا، دەمەوێ هەموو خەڵك روخساریان بۆیە بكەن و نەخشی جوانی لەسەر دابنێن، وەكو خۆم هەر رۆژێك یەكێك لەو نەخشانە لەسەر روخسارم دەكەم و دەچمە شوێنی كاركردنم، و كەسیش گلەییم لێناكات.