هەموو ئێكسسوارێك جێگەی بایەخن بگرە لە ئێكسسوارەكانی جل و دەست و مەچەك، یان ئەوانەی وەك ئێكسسوارێكی سەرەكی و نا سەرەكی لەگەڵ جل و بەرگ دەپۆشرێن، هەموو ئەوانە ئامرازێكن بۆ كچان تا بتوانن خۆیان پێی جوان و رازاوە بكەن، شاڵ و ملپێچ هەن، هەردووكیان یەك لە یەكتر جوانترن، كچان لە زستاندا لە ملیان دەكەن تا ملیان لە سەرما سۆڵە بپارێزرێت، كە زیاتر ملپێچەكانی زستانە ئەستوور و گەورەن، بەڵام ئەوەی لە ئێستا لە مل دەكرێ، تەنانەت هەندێكیان بە شاڵ ناسراون، كە تەنكترە لە ملپێچ، هەندێكیشیان توولە، سوودەكانی ملپێچ و شاڵ بۆ ئێستا ئەوانەن : دەتوانی مل و سینگت بپارێزیت لە هەتاوی گەرم، تا ملت تووشی پەلە و رەش بوون نەبێت، چونكە هەندێ جار رەنگی پێستی دەم و چاوت و ملت لەو وەرزەدا دوو رەنگ دەبن، بەهۆی تیشكی بەتێنی هەتاو، جگە لەوەش هەندێ لە كچان كراس و بۆدی تەسك و كورت لەبەر دەكەن، كە هەندێكیان حەز ناكەن سینگ و بەرۆكیان زۆر بە دەرەوە بێـت، ئیدی دەتوانن بەو ملپێچ و شاڵە ئەوەی مەبەستیانە لە ملیان بكەن.