گەورەترین چاو ببینە

گەورەترین چاو ببینە
گەورەترین چاو ببینەجوانی هەموو درۆیە، شەرتی چاو و برۆیە، ئەوە قسەیەكە و لە نێو خەڵكدا باوە، بۆئەو مەبەستەیە كە ئەوانەی چاویان جوان و گەورە بێت، ئیدی ئەوەندە بەسە و ئەوانی دیكە گرنگ نییە، وادیارە ئەو گوتەیە بەر ئەو كچە ئۆكڕانییە دەكەوێ، كە خاوەن گەورەترین چاوە، چاوەكانی هێندە گەورەن كە لە جوانیی تەماشاكردنی چاوەكانی دڵت تێر نابێت، (ماشا تێلنایا) ئەو كچە (22) ساڵەیە، كە لە بواری نمایشكاری جلەوە كار دەكات، بە هۆی جوانی چاوەكانییەوە چەندین كار و پیشەی دەست كەوتووە، یەكێكیان نمایشی جل و بەرگە و ئەویش بەو كارە قایلە، ئێستاش بەهۆی چاوە گەورەكانی بۆتە نمایشكارێكی وڵاتەكەی و لە چەندین نمایشی ئەوروپی بەشدارە، جگە لەوەی كە چاوەكانی هێندە گەورەن، هەروەها درێژیی بەژن و باڵاشی دەگاتە (180) سەنتیمەتر.
Top