لەخەودا كەسێكی شكۆمەند و بە ناوبانگ و بە شەڕەفە، یان گەڕانەوەی ئەو خۆشەویستانەیە كە دوورن لە یەكتر، گوڵ لێكردنەوە لە باخچە مانای پایە بەرزی و بەدەستهێنانی خۆشەویستییە، هەروەها ئەگەر ئافرەت لە خەودا گوڵی بە دەستەوە بێت، مانای جیا دەبێتەوە، یان كێشە و گرفتی بۆ دەبێت، هەروەها كوڕ و كچی گەنج لە خەودا گوڵیان لە سەر سەر بێت، زەماوەند دەكەن و بەرەو ژیانی هاوسەری دەڕۆن، بڕینەوەی گوڵ خەم و خەفەتە، گوڵی زەرد نەخۆشییە، گوڵی سووریش پارە و جوانییە، گوڵی سپیش پارە و سامانە.