خولیابوون بە خوێندن و خوێندنەوە، بۆ ئەو كەسانەیە كە تا پیریش بن، هێشتا واز لە خوێندن ناهێنن، یان هەندێ كەس بۆیان نەڕەخساوە كە خوێندنیان تەواو بكەن، لە تەمەنێكی درەنگدا دەست پێ دەكەننەوە، ئەو ئافرەتە پیرەش دوای (90) ساڵ ئینجا خوێندنی تەواو كرد، ئەو ئافرەتە ناوی (ماری هەنت)ە و تەمەنی (103) ساڵە، لە شاری گرین سبیرینگی ویلایەتی ویسكۆنسنی ئەمریكی دەژی، كاتێك (8) ساڵان بووە، وازی لە خوێندن هێناوە، ئێستاش گەڕواتەوە و بەم دواییە توانی بڕوانامەی خوێندنی دواناوەندی بە دەست بهێنێت، نیازیشی وایە زانكۆش تەواو بكات، بەو پیریە بچێتە بەر هەویر و نان كردنەوە.