چۆن دەتوانی شێوەت شیك بكەیت

چۆن دەتوانی شێوەت شیك بكەیت
پێویستە جار جار خانمان لە خۆیان بپرسن، كە ئایا چ جۆرە كەسێكن، لە ئاستی گرنگیدانیان بە جوانی و رووخسار و شێوە و جل و بەرگیان، چونكە رەنگە ماوەیەك ئاگاداریان خۆیان نەبن و جوانیان لە دەست بكەن، گرنگیدان بە جوانیت پێویستی بە نوێكاری و تازەگەرەی هەیە، نابێ لە ناوكاو خۆت فەرامۆش بكەیت، چونكە شیكی و پوختەیی خۆت لە دەست دەدەیت، هەر بۆیە تا دەتوانی شیك و كەشخە بە ئەوەش بە گرنگی دان بە جوانیتەوە دەبێت، تا هەردەم وەك گوڵێكی گەشاوە وا بیت، یان ئەگەر دەتەوێ جوانی و روخسارت شیك و نایاب بێت لە جوانیدا، دەتوانی سوود لەم هەنگاو و زانیاریانە وەربگریت تا لە داهاتوودا بۆ خۆیان كەیت :
- خۆشووشتنی رۆژانە، باشترە بەر لە نووستن بێت بە (15) خوولەكێك، تا جەستەت پاك بێەوە لە ئەو گرفتانەی رۆژانەت تووشت دەبن، بۆیە واچاكە رۆژانە خۆت بشۆیت.
- جلی نایاب دەستنیشان بكە، بە مەرجێك لەگەڵ شێوە روخسارت شیاو بێ، مەرجیشە بتوانی جلەكانت بە گوێرەی پێوانەی خۆت بن، ئەگینا لەبەرت ناریك و نەشیاو دەبێت.
- كۆمەڵێك ئێكسسواری جۆراوجۆر لەبەر بكە، هەر یەكە جوانی خۆی دەبێت و شیكت و جوانیت دەكەن، وا چاكە هەردەم گەشبین و لەسەر خۆ بە.
- گرنگی تەواو بە پێستت بدە، بیپارێزە لە نەخۆشییەكانی پێست و ساردی و گەرمی، چونكە هەر ئەوەو سەرمای و گەرمای پێستت تێكدەدات.
- رۆژانە پێویستت بە وردە ماكیاژ دەبێ، مەهێڵە لەناكاوێك پێستت بە ماكیاژ بێت، تەنانەت ئەگەر دوای ماكیاژیش كارت بە ماكیاژەكە نەما، دەتوانی رەش بكەیتەوە.
- هەردەم هەوڵدە كە خۆت بیارەكان
Top