جۆرج بۆش حەزی بە پایسكلە

جۆرج بۆش حەزی بە پایسكلە
جۆرج دەبلیو بۆشی سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە تازەترین دەركەوتنی لە نێو خەڵكدا بەم دواییە بەشداری لە پێشبڕكێی پایسكلسواری كراوفۆردی كرد كە لە شاری تیكساسی ئەمریكی ئەنجام درا. بۆش لە پێشووشدا حەزی بە یاری گۆلف و پایسكلسواری بوو، كە زۆربەی جار لە گۆڕەپانی كۆشكی سپی یاری گۆلفی دەكرد، یان پایسكلی لێدەخوڕی، بەم دواییەش لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی و بە یادی جاران، بەشداری لەم پێشبڕكێیە كرد، كەچی ئەنجامێكی زۆر خراپ و پلەی (43)یەمی بە دەست هێنا، لە كاتی پێشبڕكێیەدا خۆی گوتبووی: ئەوەی لەگەڵ پایسكل هاوڕێ بێت، هەردەم خاوەن تەندرووستیەكی باش و دروست دەبێت، منیش پیر بووم و هەردەم هێزم تێدا ماوە.
Top