ئەلیســــــــــــــــــــاش ئاشقە!

ئەلیســــــــــــــــــــاش ئاشقە!
ئەلیسای كچە دەنگ خۆش و شۆخ و شەنگی لوبنانی، كە زۆربەی كچان و كوڕان ئاشق دەكات، خۆیشی كەوتە داوی خۆشەویستییەوە. ئەلیسا لە یەكێك لە چاوپێكەوتنەكانی بەم دواییەیدا، بە راشكاوی بە بەرچاوی زۆربەی خەڵكەوە گوتی: من ئێستا لە ناو خۆشەویستیدا دەژیم و ئەوینداری كەسێكم، ناشزانم چۆن و كەی روویدا، تەنیا ئەوە دەزانم كە ئەو كەسەم خۆشدەوێ و لێرەوە پێی دەڵێم: تۆم خۆشدەوێ! ئەو قسەیەش لەو كاتە بوو كە رووی لە زوومی كامێراكان كرد و وشەكانیشی پڕ بە سۆزەوە دەگوت، تا ئێستاش لەلایەن زۆربەی رۆژنامەنووسان و جەماوەرەكەی پرسیاری لێدەكرێت ئاخۆ خۆشەویستەكەی كێیە؟ كەچی ئەلیسا ئامادە نییە ئاشكرای بكات، وادیارە دەیەوێ لە كاتی خۆی ئاشكرای بكات.
Top