ساڵانێكە جینز، مۆد و جلی سەرەكی زۆربەی كچان و خانمان بوو، كە هەندێ جاریش كچان لێی بێزار دەبوون بەتایبەت لە وەرزی هاویندا، چونكە جینز جلێكی گەرمە و گەرماش دەكێشێ، ئێستا ئەو مۆدە نەماوە و جێگرەوەیەكی بەهێزی بۆ پەیدا بووە، كە ئەویش پانتۆڵی قوماشی گوڵدارە. وێڕای ئەوەی جلێكی خۆش و فەڕاحە، هەروەها لە جوانیشدا نایابە، خانمانیش چیدی ئازار ناچێژن لەدەست تەسك و تۆڵی جینزەوە، لەمەودوا وەرزی گەرما و هەتاوی بەتین روومان تێدەكات، ئیدی بە جلی تەنك و فراوانەوە نەبێت، ناحەوێنەوە، بۆیە واچاكە روو لەو جلانە بكەین كە زیاتر لە قوماشن، چونكە ئەوانەی دیكە ئەستوور و بەتینن، هەر بۆیە گەرماش زیاتر دەكێشن، خانمانیش دەتوانن ئەو پانتۆڵە قوماشە گوڵدارە لەبەر بكەن، كە لەگەڵ زۆربەی جل و بەرگدا دەگونجێ و شیاوە، لەو جلە لەبەر بكە، ئینجا دەزانی كە چەندە جوانە و لەبەركردنیشی خۆشە، بەتایبەت ئەو شێوازانەی كە گوڵدارن