خۆشەویستی كوێرە و سنوور و شێوە نازانێت

خۆشەویستی كوێرە و سنوور و شێوە نازانێت
دەگوترێ : خۆشەویستی كوێرە و سنوور و شێوە و رەگەز ناناسێت، هەندێكی دیكەش بۆ هاوسەری دەڵێن، هەموو شت قسمەت و نسیبە، ئەو دوو گوتەیە لەسەر ئەو دوو هاوسەرە بەرازیلیە دەچەسپێ كە هەر یەكەیان جیاوازن لە یەكتر و كەچی ئێستاش بوونەتە هاوسەری یەكتر، ئەو گەنجە بەرازیلیە ناوی (جویلیسۆن فێرناندێز)ی تەمەن (30) ساڵە و درێژی باڵای دەگاتە (234) سەنتیمەتر، واتە زیاتر لە دوو مەتر، پێشتر مەرجێكی هەبوو بۆ هاوسەری كە دەبێت كچێكی نزیك لە درێژی باڵای خۆی بهێنێت، كەچی وادیارە قسمەت و نسیبەكەی ئاواتەكەی بۆ بەدی نەهێنا، هەر بۆیە كچێكی هێناوە نیوەی ئەوەندەی خۆیەتی بە درێژی باڵاوە، كچەكە ناوی (ئیڤیم مدیرۆس)ە و لە رێگەی ئینتەرنێت یەكتریان ناسیوە، دوای پەیوەندییەكی خۆشەویستی پتەو لە نێوانیاندا، دواتر بڕیاری هاوسەریان دا، وێنەكان شێوەی ئەو دوو هاوسەرە جیاوازە لە بەژن و باڵادا دیار دەكات.
Top