مل بەندی قاش گەورە لە مل بكە

مل بەندی قاش گەورە لە مل بكە
كۆمەڵێك ئێكسسوار و خشلی هەمە چەشن هەن، كە هەر یەكە بۆ مەبەستێك لەبەر دەكرێن، هەندێكیان لە دەست و مەچەك دەكرێن، كە بە دەستەبەند و مەچەك بەند ناسراون، هەندێكی دیكە لە مل دەكرێن، كە جیاوازن لە ملوانكە، چونكە تەواوی مل دەگرێ و بە مل بەند ناسراون، جیاوازی نێوان ملوانكە و مل بەند لە شێوەی لە ملی كردنی ئێكسسوارەكانە كاتێك لە ملی خانمان دەبن، چونكە ملوانكە بە ملدا شۆڕ دەبێتەوە و بەڵام مل بەند، لە شێوەی بازنەیی وایە و هەموو مل دەگرێ، ملوانكە تەنیا لە نزیكەوە دیارە، بەڵام مل بەند لە دوورەوەش بێت، ئەگەر بە چاویش دیار نەبێ، ئەوە بە شەوق و بریقەكەكەی سەرنجی هەمووان رادەكێشێت. ئەو مل بەندانەی دەیبینن، لە كۆمەڵێك ئێكسسوارێكی گەورە و قاش درشتە، كە شێوەی بازنەییە و دەكەوێتە سەر مل و نزیك لە بەرۆكی خانمان، لەگەڵ جل و بەرگی ئێستادا، زیاتر ئێكسسواری نەخش و قاش گەورە لەبەر دەكرێن، تۆش ئەگەر نیازت وایە جوانیت بدرەوشێتەوە، دەتوانی مل بەندێك لە ملت بكەی، بەڵام گرنگە سەرەتا رەنگ و نەخشێكی جوانی ئەو ئێكسسوارە هەڵبژێری و لە ملت بكەیت.
Top