كراسی زەرد بۆ رۆژی مارەبڕین

كراسی زەرد بۆ رۆژی مارەبڕین
لە مێژە گوتوویانە : كراس زەردێ كراس زەردێم لێ ئاڵاوە، كراس زەردێم بۆ بكەن بە بووك بیبەن بۆ باخی شەقڵاوە! وادیارە لە نێو كورددا، كراسی زەردیان پێ جوان بووە، بۆیە ئەو گۆرانییە كەلتوورییەی لێكەوتۆتەوە. لە ئێستاشدا ئەو رەنگە باوی هەیە و زۆربەی كچان لە بۆنە و ئاهەنگ و زەماوەند لەبەری دەكەن. رەنگی زەرد بە رەنگێكی سەرنجڕاكێش ناسراوە، كە هەر جلێكت لە رەنگی زەرد بێ، دەبێتە جێ سەرنجی كەسانی دەوروبەرت، چونكە تیشكی هەتاو و رووناكی رەتدەكاتەوە و بەمەش بە شەوقتر دەبێت. لە تازەترین مۆدی كراسی مارەبڕیندا، لەلایەن پسپۆڕانی جوانكارییەوە پێشنیازی كراسێكی درێژ و رەنگی زەردیان كردووە، بەم جۆرە كراسی زەرد دەبێتە جێ مەبەستی ئەو رازەی دڵی كچان، بەتایبەت كاتێك كچێك لە سەروبەندی مارەكردندا دەبێ، ئیدی پێویستی بە كراسێكی نایابە لە جوانیدایە، تا لە رۆژی مارەكردندا هەر خۆی شاجوانی سەر زەمین بێت.
Top