زۆربەمان فیلمان نەبینیوە، چونكە لە وڵاتی ئێمە نییە، ئەگەر هەشبێت تەنیا بۆ نمایش هێنراوە، با لێرەوە چەند زانیارییەكی سەیر لەسەر فیل بزانین. بە زیرەكترین گیانداری شیردەر دادەنرێ، كاتێك لە دایك دەبێت كێشی تەنیا (100 تا 200) كیلۆگرام دەبێت، تەنیا مێشكی فیل (5) كیلۆگرامە، كاتێك لە دایك دەبێ، بەبێ ددانە و پاشان ددانی بۆ دەبێت، فیل نزیكەی (50) ساڵ دەژی، قورسترین فیل تا ئێستا كێشیان وەرگرتووە، (5) تەن بووە، وێڕای ئەو كێشە زۆرەی دەتوانێت بە خێرایی (40) كیلۆمەتر لە كاتژمێریكدا بڕوات، هەروەها كاتێك فیل خەمبار بێـت، چاوەكانی لە فرمێسك پڕ دەبن.