رەنگە زۆر جار خانمان بیر لە دیكۆری ماڵ بكەننەوە، هەندێ جاریش بێزار دەبن لە شێوازی پێشوویان، بۆیە حەز دەكەن گۆڕانكاری بەسەر دیكۆری ماڵدا بكەن، رەنگە كەرەستەیەكت بە دڵت نەبێت یان ماوەیەكی زۆرە هەتە، دەتوانی بە بچیت یەكێكی دیكە بهێنی و لە شوێنی دابنێ، بەمە توانیت گۆڕانكاری لە دیكۆری كەرستەكانت بكەیت، بەڵام ئەی ئەگەر نیازت وابوو گۆڕانكاری لە بەشێكی سەرەكی خانووەكەت یان ماڵەكەت بكەیت و بۆت نەكرێ، وەك ئەوەی رەنگی دیواری ماڵەكەت بە دڵت نەبێت، یان ماوەیەكی زۆرە هەر ئەو رەنگەیە، بۆیە پێت خۆشە رەنگێكی دیكەی بكەیت، وەك دەزانین رەنگ كردن و بۆیەی دیواریی ماڵەكەت كار و ماندوو بوونێكی زۆری دەوێ، لێرەدا چارەسەر هەیە، ئەویش بە دانانی كاغزی لەزگەی دیواری جوانكاری لەو شوێنەی مەبەستتە، بۆ نموونە: ئەگەر نیازت وایە دیواری ژووری چێشتت كاغز بكەیت، دەتوانی رەنگێكی شین یان رەنگی سپی بۆ ئەو ژوورە داوا بكەیت، تەنانەت لەسەر زۆربەی ئەو كاغزی دیوارانە، چەندین نەخش و شێوەی جۆراوجۆر هەن، تۆش دەتوانی بە پێی خواست و ئارەزووت یەكێك لەو نەخشانە بۆ دیواری ماڵەكەت هەڵبژێریت.