بزانە كەلووەكەت چ پەیامێكی بۆت هەیە

بزانە كەلووەكەت چ پەیامێكی بۆت هەیە
كاوڕ
هەردەم بیرۆكەی جوانت هەیە بۆ كارەكانی خۆت، رەنگە ماوەیەكی دیكە ئەو هەستەت بۆت نەمێنێت كە بۆ ئەو كەسە هەتە، ئەوەندە رەشبینی لە ژیان پێویست نییە و دەبێ گەشبین بیت، هەوڵبدە شێوازی كاركردنت بگۆڕیت و چاكتری بكەیت.

گا
كاتێك وا هەست دەكەیت كە دڵت تەنگە و هەست بە ناخۆشی دەكەیت، پێویستە ئارام بگریت و چونكە ئەو ماوە كاتییە و دەڕوات، هەوڵدە كارەكانت رێبكبخەیت، پەلە مەكە لە بڕیارەكانت، كاتێكی خۆشت بۆت دەرەخسێت لە دەست خۆتی مەدە.

دووانە
هەر كاتێك هەستت بە دڵتەنگی كرد، لەگەڵ كەسێكی نزیكت قسە بكە و ئەوەی لە دڵتە باسی بكە، بەڵام نەگاتە ئەوەی نهێنییەكانت باس بكەیت، ماوەیەكە كەسێك گرنگیت پێتدەدات و پێویستە لەگەڵی بەردەوام بیت، گەشبین بە.

قرژاڵ
هەرگیز وا بیر مەكەوە كە كەسێكی فەرامۆش كراوی، گرنگە بزانی كە كەسێكی سەركەوتووی لە ژیانت، بیر لە داهاتووت بكەوە و خۆت بە رابردوو مەبەستتەوە، ماوەیەكە دەتەوێت ئەو كارەت ئەنجام بدەیت كە بۆت نابێ، و لە ماوەیەكی نزیكدا سەر دەگرێت.



شێر
پەیوەندییەكانت لەگەڵ كەسانی نزیكت باشتر بكە و هەمیشە بیر لە خواستەكانت بكەوە، رەنگە هەندێ جار ئەو گرفتانەت بۆت دەبن، بەڵام كێشەكانت وا گەورە نین و خۆت لە خۆتت گەورە كردووە، هێمن بە و لەسەرخۆ كارەكانت بكە، چونكە داهاتووت سەركەوتنە.

گوڵەگەنم
كاتێك بیر لە كارێكت دەكەیتەوە، پێویستە وای بۆ دابنێ كە كارەكەت سەركەوتوو دەبێ، نەوەك لە سەرەتاوە خەمی بۆ بخۆیت و بڵێ نابێت، هەوڵی خۆتی بۆ بدە و دڵنیابە سەركەوتوو دەبیت، ماوەیەكە دڵت تەنگە و ئەوەش دەڕوات.
تەرازوو
ئەو كەسەی ماوەیەكە كێشەتان هەیە، واچاكە بەیەكەوە دانیشن و گرفتەكان چارەسەر بكەن، ئەو ماوەیەی رابردوو كاتێكی خۆشت بەسەر برد، بەڵام دەبێ وریا بیت لە گرفتەی ماوەیەكە لە دڵتە، بە هیواشی كاری لەگەڵ بكە و چارەسەر دەبێـت.

دووپشك
هەموو كەسێك جۆرە رەفتارێكی پێویستە، تۆش هەمووان تێكەڵاو دەكەیت، دەبێ زیرەكانە لەگەڵ دەوروبەر رەفتار بكەیت، ئەو كاتەی پێویستت بە كارێكە، سەرەتا بیری لێ بكەوە، نەوەك لە خۆتەوە بچیتە ناوی و دواتریش زەرەرمەند بێت بۆت.

كەوان
بیركردنەوەت بۆ ژیانی خۆت، دروستە و بەڵام هەندێ جار ئەو بیرۆكانە بۆت ناچێتە سەر، ئەو كاتەی دەتەوێت كارێك بكەیت، سەرەتا پلانی بۆ دابنێ و هەمیشە چاوكراوە بە لە بەرامبەر ئەو كارانەی بۆت دەكرێت، پەلە مەكە لە كارەكانت.

گیسك
ئەو هەستانەی بۆت دروست دەبن، دەبێ وریا بیت كە هەمیشە هەموو هەستێك راست نییە، شێوازی كارەكردنت سەركەوتووە و كەسێكیش دژایەتیت دەكات، بەڵام واباشە فەرامۆشی بكەیت و ئیدی خۆی وازت لێت دەهێنێت.

گۆزە
هەنگاوەكانت بەرەو چاكی رێگەیان گرتووە و بەم گرفتە بچووكانە مەرووخێ و بەردەوام بە لە كارەكانت، ئەو كەسەی ماوەیەك بوو كێشەی بۆت دروست دەكرد، ئێستا پەشیمانە و نیازی وایە بۆت بگەڕێتەوە، هەوڵبدە لێ خۆش ببیت و چونكە نیازی باشە.

نەهەنگ
هەر ئەو كارانەی رابردوو وات لێت كرد كە ئێستا بێزار و بێتاقەت بیت، رەنگە ماوەیەكی دیكە پێویستیت بە یارمەتی بێت و بەڵام كەسێكی وا نەبێت یارمەتیت بدات، بۆیە دەبێ كارەكانت بە خۆت جێبەجێ بكەیت و زیرەكانە رەفتار بكە.
Top