چۆن پرچت شانە دەكەیت؟

چۆن پرچت شانە دەكەیت؟
زۆربەی كچان و ژنان دوودڵن لەو كاتەی پرچیان شانە دەكەن، هەندێكیان بە دەست وەرینی پرچیانەوە بێزارن، هەندێكی دیكەش هەست بە ئازار دەكەن و سەریان بە ژان دەكەوێ، ئیدی هەر یەكە بە دوای چارەسەرە لە كاتی شانەكردنی پرچی، تا پرچی بە جوانترین شێوە دەربكەوێ و ئازاریشی پێنەگەیەنێت، بۆیە گرنگە بزانیت كە چۆن پرچت شانە دەكەیت، هەروەها جۆری ئەو شانەیەی بەكاری دەهێنێت تا چەند لەگەڵ پرچت گونجاوە، لێرەوە چەند زانیارییەك لەو بارەیەوە بزانە:
- لەو كاتەی پرچت شانە بكە، كە قژت هەندێك تەڕ بێت، نابێ دوای شووشتن راستەوخۆ پرچت شانە بكەیت، یان لە كاتی خۆشووشتن هەڵەیە ئەگەر پرچت شانە بكەیت، چونكە تاڵەمووەكانی پرچت تەڕن، كە شانەت كرد، هەڵدەوەڕێت.
- كاتێك شانە دەكەین، با رووی شانەكە بەرامبەر رووی مووەكان نەبێ، بەڵكو وا چاكە بە ئاراستەی تەڵە پرچت بێت، چونكە ئەگەر بەپێچەوانە شانە لێبدەی، دەبێتە هۆی راكێشانی بە هێزی پرچت و بەمەش شێوازی پرچت تێكدەدات.
- كاتێك پرچت تەڕ دەبێ، واچاكە بە دەستەكانت تەڵەكانی پرچت لێك بكەیتەوە و تا بەیەكەوە نەبن، بۆ ماوەیەكیش بوەستە تا زیاتر وشك دەبێتەوە ئینجا شانەی بكە.
- واچاكە جۆری ئەو شانانە بزانی كە بۆ پرچت شیاوە، ئەوانەی پرچیان نەرم و سادەیە، دەبێ شانەی نیو بازنەیی بەكاربهێنن.
- ئەوانەی دەیانەوێ پرچیان خاو بێت، وا چاكە شانەی پان بەكاربهێنن، تا لە كاتی شانەكردن پرچیان رێك بكات.
- ئەوانەی مەبەستیانە پرچیان شەپۆڵ شەپۆڵبێت، ئەو شانانە بەكاربهێنە كە شێوەیان نیوە مانگە، یان بازنەییە، بەمەش لە دوای شانەكردن، پرچت شەپۆڵ شەپۆڵ لێدەكات.
Top