بەرهەمێكی نایابی هونەرمەند و وێنەكێشی هۆڵەندی (یۆهانز فیمیر ویتمیز)ە، لە ساڵی (1665) وێنەی كێشاوە، تا ئێستاش ئەو وێنەیە ماوە و لە پیشانگای (موریتشویس)ە لە شاری لاهای هۆڵەندا، زۆربەی هۆڵەندییەكان ئەو تابلۆی بە (مۆنالیزای هۆڵەندی) دەناسێنن، چونكە هەمان شێوە و رەواڵەتی تابلۆی مۆنالیزای تێدایە، تا ئێستا بە جوانترین وێنەی تابلۆیی وێنەكێشانی هۆڵەندی دەناسرێت.