چۆن پێستت جوانتر دەبێت
April 14, 2015
رەنگا و ڕەنگ
- پاككردنەوەی رۆژانەی پێستی دەم و چاوت، كە ئەوە گرنگترین هەنگاوە، دەتوانی تەنیا بە ئاوی شلەتێن دەم و چاوت بشۆیت، بەبێ بەكارهێنانی سابوون و شامپۆ، تەنانەت رۆژانە (3 تا 4 ) جار سەر و دەم و چاوت بشۆ.
- بەر لە هەموو ماكیاژكردنێك، دەم و چاوت بشۆ، پاشان بۆ ماوەی (10) خولەك بوەستە تا وشك دەبێتەوە و ئینجا ماكیاژ بكە.
- هەوڵبدە جۆری پێستت بناسی و بزانی چ جۆرە داو و دەرمانێكی لەگەڵ دەگونجێ، چونكە هەندێ جار بەهۆی بۆیەی هەڵەوە، پێستی رووخسارت تێكدەچێت.
- واچاكە رۆژانە بە ئاوی گوڵ پێستت پاك بكەیتەوە، كە بە بەكارهێنانی پارچەیەك لۆكە، كە لۆكەكە بە ئاوی گوڵ تەڕ بكە و پاشان لە پێستی دەم و چاوتی بدە.
- باشتریشە جار جار ماسكی سرووشتی لە كەرەستەكانی میوە و سەوزە بكەیت، كە ئەوەش هەفتانە جارێك بێت بۆ پێستی روخسارت بە سوودە.
- جار جارەش مەساجی پێستی دەم وچاوت بكە، بە پەنجەكانت و بە جووڵەی بازنەیی لەسەر پێستت بخوولێنەوە، تا خانەكانی پێستت چالاك و پاك ببنەوە.
