ئەم وەرزە مۆدی جلی بەهارییە

ئەم وەرزە مۆدی جلی بەهارییە
ساڵانێكە خانمان لەسەر شێوازی مۆدی جلی پێشوو دەڕۆن، كە زیاتر كابۆی جینزە، تەنانەت لە هەرچوار وەرزەكاندا لەبەری دەكەن، زیاتر مۆدی بەدیەكی تەنك و جینزێكی تەسك بووە، ئەو مۆدە ئەگەرچی ساڵانێكە رێچكەی گرتووە، بەڵام وادیارە لەگەڵ وەرزی بەهاردا ماوەكەی بەسەر دەچێ و مۆدی جلی بەهاری دێتەئاراوە، ئەوەتا دیزاینەرانی جل و بەرگ، چەندین نموونەی جلی بەهاریان ئامادە كردووە، مۆدە جلەكە لە عەزیەی درێژ لە شێوەی پانتۆڵ و كراس و بۆدی لێكدراو پێكدێت، لەم مۆدەیەدا وایان كردووە كە خانمان و كچان لە جلی تەسك دوور بكەونەوە و ئیدی جلەكانیان كراوە و فراوان بێ، لەم جلەدا، كچان دەتوانن سانا بن لە جووڵەكردندا، تەنانەت یارمەتیی جەستەش دەدات كە دوور بێت لە ئارەقە كردن، چونكە وەكو مۆدی پێشوو تەسك نییە تا لەش و لارت بگوشێ و ئیدی بێزارت بكات، ئەو مۆدە بەهارییە، ناسكت دەكات، لەش و لارت جوان نیشان دەدات، ئەو شێوازە لە ساڵانی حەفتاكان باو بوو، ئێستاش هەمان ئەو مۆدەیان جارێكی دیكە جوانتر كردەوە و تا لەگەڵ ئەو سەردەمە بگونجێ، تۆش دەتوانی یەكێك لەو شێوازانە هەڵبژێریت.
Top